یەکەم کاردانەوەی عێراق دژ بە سوید ئاشکراکرا



دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، مۆڵەتی کارکردنی کۆمپانیای ئێریکسۆنی سویدی هەڵپەسارد کە لە بواری پەیوەندییە تێلیکۆمییەکاندا کاردەکات، ، ئەمەش دوای ئەوەی کە سوید دووبارە مۆڵەتی بە پەنابەرێکی عێراقی دا، لە بەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە ستۆکهۆڵم، بێڕێزیی بە قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق بکات.

 

دەستە عێراقییەکە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: “عەلی موئەیەد، سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان، مۆڵەتی کارکردنی کۆمپانیای ئێریکسۆنی سویدی بۆ پەیوەندییەکان لە نێو خاکی عێراقدا هەڵپەسارد، ئەوەش لە بەرامبەر رێگەدانی وڵاتەکەی بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق.”

 

هەر ئەمڕۆ، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەممەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق “وەزارەتی دەرەوە رادەسپێرێت بە کشانەوەی هەڵسورێنەری کاروباری عێراقی لە باڵیۆزخانەی عێرق لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید.

 

هەروەها داوایکردووە باڵیۆزی سوێد لە بەغدا خاکی عێراق جێبێڵێت، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ دووبارە رێگەدانی حکومەتی سوێد بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز و سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام و سووتاندنی ئاڵای عێراق.”

 

پەرلەمانی عەرەبی ستایشی عێراق دەکات لەبڕیارەکانی بەرامبەر سوید
پێشت پەرلەمانی عەرەبی ستایشی عێراق دەکات لەبڕیارەکانی بەرامبەر سوید
دەستەی پشتیوانی کفری یاداشتێکیان لەبارەی خۆپیشاندانی شارەکە بڵاوکردەوە
دواتر دەستەی پشتیوانی کفری یاداشتێکیان لەبارەی خۆپیشاندانی شارەکە بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار