دانیشتووانی سیتییەکان لەسەر گرانکردنی نرخی  کارەبا هاتنەدەنگ



گران بوونی نرخی کارەبای سیتیەکان، ناڕەزایەتی دانیشتوانی سیتیەکانی لێکەوتەوە و، نوێنەرانی دانیشتوانی سیتییەکان یاداشتێکیان دایە لایەنی بەرپرسان لە سلێمانی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نوێنەرانی دانیشتوانی سیتییەکانی سلێمانی، سەردانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران- پارێزگاری سلێمانی- قائیمقامی سلێمانی- بەرێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی کرد،لە سەردانەکەدا یاداشتێکیان ئاڕاستەی ئەو لایەنانە کرد لەبارەی گرانبوونی نرخی کارەبا لەیەکە نیشتەجبونەکاندا لە سیتییەکان،

 

بەپێی یاداشتەکە، دانیشتوانی زۆربەی ئەو سیتییانە خەڵکانی مامناوەندن و فەرمانبەر یان مووجەخۆری حکومەتن، باری داراییان تاڕادەیەک مامناوەندە،

هەر لە یاداشتەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، ناکرێت خراپی دۆخی دارایی حکومەت و زیادکردنی داھات لەسەر حسابی ئێمەی دانیشتوانی ستیەکان بێت.

 

دەقی یاداشتەکە:

سڵاوێکی گەرم

ئێمە لە لیستی ھاوپێچدا ئیمزامان کردوە بەرامبەر بە ناوەکانمان دانیشتوی ستیەکانی پارێزگای سلێمانین، نارەزایی خۆمان دەردەبرین لەبەرامبەر گرانکردنی نرخی کارەبای نیشتیمانی لە ١٨ دینارەوە بۆ ١٥٦ دینار بۆ ھەر کیلۆ واتێک، وەزارەتی کارەبا لە فەرمانی زیادکردنی نرخی کارەبا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ستیەکان خەلکانی ( Hi Cost) ی تێدایە دوور لەوەی بزانێت زۆربەی ھەرە زۆری دانیشتوانەکەی خەڵکانی فەرمانبەری حکومەتن کە ئەم نرخانە بۆتە بارگرانیەکی زۆر لەسەرمان، ناکرێت خراپی دۆخی دارایی حکومەت و زیادکردنی داھات لەسەر حسابی ئێمەی دانیشتوانی ستیەکان بێت، ئێمە لە ئێوە دەپرسین ئایا ئێمە گوناھمان کردوە ستیەکانمان بۆ نیشتەجێبوون ھەلبژاردوە؟ دواتر بە پێی چ یاسایەک کارەبامان بە نرخی شوێنی بازرگانی پێ دەفرۆشن؟

بۆیە داواکارین لە بەرێزتان نرخی کارەباکانمان ھاوتای نرخی کارەبای گەرەکەکان بکرێتەوە چونکە بەراستی باری سەرشانی قورس کردوین و ئێمەش دلنیاین لە دلسۆزیتان، بە پێچەوانەشەوە گەر داواکاریەکانمان پشت گوێ بخرێت ناچار دەبین رێگایتر بگرینە بەر.

حوکوومەتی هەرێمی کوردستان،لەسەرەتای ئەمساڵ بڕیاریدا لەبەرامبەر پێدانی کارەبای ٢٤کاتژمێری، نرخی کارەبای نیشتیمانی لە ١٨ دینارەوە بۆ ١٥٦ دینار بۆ ھەر کیلۆ واتێک کارەبا زیادبکات، هاوکات نرخی کارەبای پیشەسازی بۆ سەروو ١٥٦ دینار زیادکرا، لەکاردانەوەی ئەم بڕیارەدا دانیشتوانی سیتییەکان ناڕەزایەتییان دەربڕی و داوای کەمکردنەوەی نرخەکە دەکەن.

دارشتنەوەی:دانیاردارا – هەڵۆعەطار

 

دەستەی پشتیوانی کفری یاداشتێکیان لەبارەی خۆپیشاندانی شارەکە بڵاوکردەوە
پێشت دەستەی پشتیوانی کفری یاداشتێکیان لەبارەی خۆپیشاندانی شارەکە بڵاوکردەوە
پڕۆژەی چاوی گەردوونی کەی دەکەوێتەوە کار
دواتر پڕۆژەی چاوی گەردوونی کەی دەکەوێتەوە کار
ەیوەندیدار