یەکگرتووی ئیسلامی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە



ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کاردەکات بە ئاڕاستەی بەهێزکردنی پێگەی کورد و رێگرتن لە لاوازبونی زیاتر لەو ناوچانەدا، دەشڵێت، “چیتر پێگەی هەرێم نەکرێتە قوربانی ململانێ و بەرژەوەندیەکان”.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوەوە و لە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بە پێویستی دەزانێت کە لایەنەکانی دەسەڵات چیتر پێگەی سیاسی و دەستوری هەرێمی کوردستان نەکەنە قوربانی ململانێ و بەرژەوەندیە حزبەکانی خۆیان و هەرچی زوترە ڕێک بکەون لە سەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە زوترین دەرفەتدا بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆشاییە دەستورییەی رویکردوەتە هەرێمی کوردستان.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بە تایبەتی پارێزگای کەرکوک و ناوچە جێناکۆکان و ماددەی (140) کۆبونەوەی سەرکردایەتی دەڵێت، کاردەکات بە ئاراستەی بەهێزکردنی پێگەی کورد و رێگرتن لە لاوازبونی زیاتر لەو ناوچانەدا.

سەبارەت بەو بێرێزی و سوکایەتیەی کە ناوە ناوە بە قورئانی پیرۆز و پیرۆزیە ئیسلامیەکان دەکرێت لە هەندێک وڵاتی رۆژئاوایی لە ژێر کاریگەری دیاردەی ئیسلامۆفۆبیاو بەناوی ئازادی بیرو ڕادەربڕینەوە، کۆبونەوەی سەرکردایەتی وێرای ئیدانەکردن و رەتکردنەوەی ئەو جۆرە کردەوانە، جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی، کە پێویستە دەوڵەتە رۆژئاواییەکان لەو ڕاستیە تێبگەن کە سوکایەتیکردن بە پیرۆزیەکان بە گشتی و ئایینی ئیسلام بە تایبەتی بە هیچ شێوەیەک ناچێتە بازنەی ئازادی بیرورادەربڕین و گرنگە رێ و شوێنی یاسایی پێویست بۆ ڕێگرتن لە دوبارەبونەوەی ئەو کردەوە نادروستانە بگرنە بەر.

سودانی:قەیرانی کارەبا کۆتایی دێت
پێشت سودانی:قەیرانی کارەبا کۆتایی دێت
لەهەولێر دوو کۆگا دەستی بەسەرداگیرا
دواتر لەهەولێر دوو کۆگا دەستی بەسەرداگیرا
ەیوەندیدار