سودانی:قەیرانی کارەبا کۆتایی دێت


سودانی رایدەگەیەنێت؛ لەماوەی دو بۆ سێ ساڵی داهاتودا قەیرانی کارەبا کۆتایی دێت،

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی پرسی کارەباوە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و رایگەیاند؛ چەندین چارەسەریان بۆ کێشەی کارەبا داناوە، کە خۆی دەبینێتەوە لە چارەسەریی کورت مەودا و درێژمەودا، وتیشی: ئێستا دوای چاکسازییەکان ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتوەتە 26 هەزار مێگاوات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا کێشەی هاوردەکردنی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا چارەسەر کراوە و تەواوی قەرزەکانی غازی سروشتیش لەگەڵ ئێران پاکتاوکراوە.

سەبارەت بە چارەسەری دۆخی کارەبا، سودانی دوپاتی کردەوە کە ئەو پرسە پەیوەستە بە دەستبەرداربونی عێراق لە هاوردەکردنی غازی سروشتی و ئەو پڕۆسەیەش دو بۆ سێ ساڵی دیکەی دەوێت.

رونیشیکردەوە لەگەڵ ئێران رێککەوتن لەسەر ئەوەی بۆ لەمەودوا غازی سروشتی ئێران هاوردە بکەن بەرامبەر بە هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەو وڵاتە.

کەمال وەرتی: زۆربەی مووچەی وەزارەتەکان لە داهاتی باج دەدرێت
پێشت کەمال وەرتی: زۆربەی مووچەی وەزارەتەکان لە داهاتی باج دەدرێت
یەکگرتووی ئیسلامی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
دواتر یەکگرتووی ئیسلامی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار