لەهەولێر دوو کۆگا دەستی بەسەرداگیرا



بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستبەسەرداگرتنی دوو کۆگای کەلوپەلی ماوە بەسەرچوودا.

 

ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە لە لایەن تیمەكانیان لە(بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر)توانییان دەستبگرن بەسەر دوو کۆگای کەل و پەلی ماوە بەسەرچودا بەم شێوەی خوارەوە.

 

یەکەم : لەگەرەکی (١٥٩ی گوڵان) دەست بەسەر (٣٨) فەردە خەنەی ماوە بەسەر چووداگیرا.

دووەم: لە ناحیەی کەسنەزان لە کۆگایەکی بۆیاخ لە براندێکی بەناوبانگ (١٠٩ )جلیکان بۆیاخ وە (٢٩٧)کارتۆن بۆیاخ ی ماوە بەسەر چوو دەستی بەسەر داگیرا ، وە بە پێ رێنماییەکان ڕێکاری یاسای بەرامبەریان گیرایە بەرو لەناو بران..

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی خستەروو تیمەکانیان ماندوو نەناسانە بەپێی زانیاری ورد بەردەوامن لە گەڕان و دەستگرتن بەسەر ئەو مادانەی کەبەسەرجوون و ، دەستگیرکردنی ئەوکەسانەی سەرپێچی ڕێنماییەکان دەکەن

یەکگرتووی ئیسلامی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
پێشت یەکگرتووی ئیسلامی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
كەمال وەرتی: زۆرینەی وەزارەتەكان مووچەكەیان لە داهاتی باج و ناوخۆ وەردەگرن
دواتر كەمال وەرتی: زۆرینەی وەزارەتەكان مووچەكەیان لە داهاتی باج و ناوخۆ وەردەگرن
ەیوەندیدار