زیانەکانی بێشکە بۆ منداڵ



بەهۆی توند بەستنی دەسترازەی بێشکەوە، منداڵێکی پێنج مانگ خنکا، پزیشکێک باسی زیانەکانی بێشکە (لانک).

د.سۆران سابر، پزیشکی پسپۆڕی منداڵان لەبارەی بێشکەی منداڵانەوە ئەوە ڕووندەکاتەوە، لەناو کورددا بێشکە یاخود لانک زۆر بەکاردەهێنرێت، ئەمەش زیانی بۆ منداڵان هەیە.

یەکێک لە زیانەکان توند بەستنی دەسترازەکەیە، کە دەکرێت زیان بە منداڵەکە بگەیەنێت.

د.سۆران باس لە یەکێک لە ڕووداوەکان دەکات، کە منداڵێک بەهۆی توند بەستنی دەسترازەی بێشکەکە و گیربوونی لە ملی منداڵەکە، منداڵەکە خنکاوە.

یەکێکی دیکە لە زیانەکان، جوتکردن و ڕێککردنی قاچی منداڵەکەیە، منداڵ لەو نۆ مانگەی لە سکی دایکیدایە ئەژنۆی نوشتاوەیە، بەڵام لە بێشکەدا هەردوو قاچی جوتدەکرێت و ئەژنۆکانی ڕێکدەکرێتەوە، بۆیە ئەگەری دەرچوونی جومگەکانی حەوز هەیە، کە هەندێک جار دەبێت بە نەشتەرگەری چارەسەر بۆ بکرێت، یاخود ماوەیەکی زۆری قایشی بۆ بەکاربهێندرێت.

 

 

 

 

سودانی سکاڵا لە دادگای فیدڕاڵی تۆمار دەکات
پێشت سودانی سکاڵا لە دادگای فیدڕاڵی تۆمار دەکات
ناساغی بەرنامەکانی ئەمڕۆی بە جۆ بایدن هەڵوەشاندەوە
دواتر ناساغی بەرنامەکانی ئەمڕۆی بە جۆ بایدن هەڵوەشاندەوە
ەیوەندیدار