سودانی سکاڵا لە دادگای فیدڕاڵی تۆمار دەکات



 

محەمەد شیاع سودانی لەپای گۆڕانکارییەکانی لە بودجەی عێراق دا ناڕازییە و دوای بڵاوکردنەوەی لە ڕژنامەی وەقایعدا، پێدەچێت لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا لەسەر گۆڕانکارییەکان تۆمار بکات.

رۆژنامەی مەدا لە سەرچاوەیەکی حکومییەوە بڵاویکردووەتەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بە درێژایی ماوەی پەسەندکردنی بودجە بێدەنگی ھەڵبژاردووە، بەڵام نیگەرانە لەو گۆڕانکاریانەی لیژنەی دارایی لە یاسای بودجەدا ئەنجامی داون.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، بێدەنگییەکەی سودانی لە دادگای فیدڕاڵی دەبێت بە کردار و بەگوێرەی ماددەی ١٣ـی دەستوریش دەتوانێت داوای ھەڵوەشاندنەوەی ھەر بڕگەیەک بکات کە خەرجی زیادە لە بودجەدا دروست دەکات و بەشێک نەبێت لە ڕەشنووسەکەی حکومەت.

 

دەستوری عێراق لە ماددەی ٦٢دا دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی دیاریکردووە لە یاسای بودجەدا و تەنھا دەتوانێت گواستنەوەی خەرجی لە بڕگەیەک بۆ بڕگەیەکی دیکە بکات هەروەها بە رەزامەندی حکومەت دەتوانێت خەرجییەکان زیاد بکات.

 

باڵا بەرزترین ژنی جیهان بناسە
پێشت باڵا بەرزترین ژنی جیهان بناسە
زیانەکانی بێشکە بۆ منداڵ
دواتر زیانەکانی بێشکە بۆ منداڵ
ەیوەندیدار