ناساغی بەرنامەکانی ئەمڕۆی بە جۆ بایدن هەڵوەشاندەوە



کۆشکی سپی ئەمریکا، بڵاویکردەوە سەرۆکی وڵاتەکەی، جۆ بایدن کە بەهۆی وەرگرتنی چارەسەری ددانەوە بەرنامەکانی ئەمڕۆی هەڵوەشاوەتەوە، باری تەندروستیی باشە.

کۆشکی سپی ئەمریکا، بڵاویکردەوە سەرۆکی وڵاتەکەی، جۆ بایدن کە بەهۆی وەرگرتنی چارەسەری ددانەوە بەرنامەکانی ئەمڕۆی هەڵوەشاوەتەوە، باری تەندروستیی باشە.

 

وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا، کارین ژان-پێر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی رۆژانەیدا، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.

 

ژان پێر باسی لەوە کرد، بایدن دوێنێ ئێوارە توشی ئازاری ددان بووە، بە هۆیەوە دەرمانی بێهۆشکردنی وەرگرتووە و بە بڕینی دەماری ددانی چارەسەری بۆ کراوە و نەشتەرگەریەکەشی سەرکەوتوو بووە و، وتی: ”سەرۆک بایدن باشە و ئەمڕۆ لە نووسینگەکەی کار دەکات”.

 

هەروەها ژان پیر باسی لەوە کرد کە سەرۆک وەک زۆرێک لە ئەمریکییەکان چارەسەری وەرگرتووە بە بڕینی دەمار، لەبەرئەوە ئەمە کاتێکی رۆتینییە.

زیانەکانی بێشکە بۆ منداڵ
پێشت زیانەکانی بێشکە بۆ منداڵ
عێراق و میسر ١١ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد
دواتر عێراق و میسر ١١ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد
ەیوەندیدار