یەکێتی و کۆمەڵ هاوهەڵوێستن



وەفدێکی یەکێتی سەردانی کۆمەڵی کرد، عەلی باپیر ڕایگەیاند، هەندێک لە هێزە سیاسیە باڵادەستەکان خۆیان بە زیاد دەزانن، یەکێتی دەڵێت “ناکرێت خۆمان لەوە گەورەتر ببینین کە هەین”.

ئەمڕۆ شاندێکی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرکردایەتی سەعدی ئەحمەد پیرە لە هەولێر سەردانی کۆمەڵی دادگەری کرد.

پاش کۆبوونەوەکە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی سەعدی ئەحمەد پیرە و عەلی باپیر ئەنجامدرا.

عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان کراوە، نابێت هیچ هێزێکی سیاسی باڵادەست خۆی بە زیاتر لەوانی دیکە بزانێت.

دەڵێت “ئومێدم وایە چاو بە خۆماندا بخشێنینەوە، بەتایبەت ئەوانەی لە کەوڵی خۆیان دەرچوون و خۆ لە خەڵکی دیکە بە زیاد دەزانن و بە کەم تەماشای خەڵكی دیکە دەکەن”.

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، وەک کۆمەڵی دادگەری لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە داکۆکی لەسەر سیستمی چوار بازنەیی دەکەن، بەڵام پاش بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دووبارە چاو بە باردۆخەکاندا بخشێننەوە”.

سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایگەیاند، لایەنە سیاسییەکان پێویستیان بە لێک نزیکبوونەوە و گفتوگۆی چڕ هەیە، ئەو باردۆخەی ئێستا هەیە پێوئستی بە یەکڕیزی هەیە، “ناکرێت خۆمان لەوە گەورەتر ببینین کە هەین”.

لەبارەی بڕیارەکەی دادگای هەولێر بۆ لەسێدارەدانی وەهاب هەڵەبجەیی، وتی “دادگای هەولێر دادگایەکی سیاسی و خەجاڵەت دەکەم باسیشی بکەم”

عەلی باپیر لەبارەی دادگای هەولێرەوە وتی “پێم وایە دەسەڵاتی دادوەری دەستەمۆکراوە، ئەم جۆرە دادوەرییە شورەییە بۆ هەرێمی کوردستان”.

 

 

 

ناگریسمان و هێنری دەچنە پاریس
پێشت ناگریسمان و هێنری دەچنە پاریس
مەیدانی ئاژەڵفرۆشان تێکدرا
دواتر مەیدانی ئاژەڵفرۆشان تێکدرا
ەیوەندیدار