ناگریسمان و هێنری دەچنە پاریس



ناگلیسمان و هێنری وەک ڕاهێنەر و یاریدەر دەچنە پاریس سانجێرمان، لە هەنگاوی کۆتایی گرێبەست نزیکن.

ڕۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردەوە، پاریس سانجێرمان هەوڵدەدات جولیان ناگلیسمان بکاتە ڕاهێنەری یانەکەی، تێری هێنریش وەک یاریدەدەری دەستبەرکار دەبێت.

 

کریستۆف گاڵتیێ، ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان بەهۆی بەڕێکردنی وەرزێکی خراپ لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە لە کۆتایی ئەم وەرزە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، لە شوێنی پۆچێتینۆ کرابوویە ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان، هەرچەندە تا ٢٠٢٤ گرێبەست لە نێوان ڕاهێنەر و یانەکە هەبووە بەڵام یانەکە گاڵتێ ناوێ و دووریخستەوە لە پۆستەکەی.

ڕۆژنامەی لیکیپ پشتڕاستی کردووەتەوە، ناگلیسمان بژاردەی یەکەمی پاریسییەکانە بۆ شوێنگرتنەوەی گالتیێ، ڕێکارەکانی یەکلایی کردنەوەی ئەو گرێبەستە بەخێرایی بەڕێوەدەچن.

هاوکات تێری هێنری، فەڕەنسی وەک یاریدەدەری ناگلیسمان لە یانەکەی دەستبەرکار دەبێت.

 

 

“هەرێمی كوردستان لەسەر نەخشەی جیهانیی گۆڕانی كەشوهەوایە”
پێشت “هەرێمی كوردستان لەسەر نەخشەی جیهانیی گۆڕانی كەشوهەوایە”
یەکێتی و کۆمەڵ هاوهەڵوێستن
دواتر یەکێتی و کۆمەڵ هاوهەڵوێستن
ەیوەندیدار