مەیدانی ئاژەڵفرۆشان تێکدرا



ئەمڕۆ لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی مەیدانی ئاژەڵفرۆشانی تێکدا، ئەمەش وەک ڕێکارێک بۆ ڕێگری لە بڵاونەبوونەوە تای خوێنبەربوون.

دوێنێ لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی چوونە مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی، بەهۆی نەگونجاوی شوێنەکە بۆ سەربڕینی ئاژەڵان، ڕێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیاری ڕووخاندنی مەیدانەکەیدا.

ڕێکان جەمال ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، سەرجەم ئەو ئاژەڵانەی لە دەرەوەی کوشتارگەی سلێمانی سەردەبڕێن لەلایەن لیژنەکانی قائیمقامیەتەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت و لەناودەبرێن.

داواش لە هاووڵاتیان دەکات، لە ماڵەوە ئاژەڵ سەرنەبڕن و گۆشتی بێ مۆر نەکڕن، لەکاتی هەبووی زانیاری لەسەر سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵێک یان دەرەوەی کوشتارگە لیژنەکانی قائیمقامیەت ئاگاداربکەنەوە.

ئەم هەوڵانەی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ ڕێگرییە لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون.

 

 

یەکێتی و کۆمەڵ هاوهەڵوێستن
پێشت یەکێتی و کۆمەڵ هاوهەڵوێستن
ئیبراهیمۆڤێج: ماڵئاوا تۆپی پێ
دواتر ئیبراهیمۆڤێج: ماڵئاوا تۆپی پێ
ەیوەندیدار