حکومەت ئۆتۆمبێلەکانی دەفرۆشێت



فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاندووە، سەرۆکایەتی دیوان بە زیادکردنی ئاشکرا سێ ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت.

لە ئاگادارییەکدا فەرمانگەى کاروبارى کارگێڕی و دارایی سەر بە سەرۆکایەتیی دیوان لە ئەنجوومەنی وەزیران بە زیادکردنی ئاشکرا، سێ ئۆتۆمبێلی لە جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەری زرێپۆش دەفرۆشیت.

هەر کەس خوازیارە دەتوانێت بەشداری زیادکردنی ئاشکرا بکات و سەردانی بەشی فرۆشتن و ئامێرەکانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بکات، زیادکردنەکە ١٢ی حوزەیران کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.

ئەو کەسەی خوازیارە دەبێت ئەم خاڵانە جێبەجێبکات:

یەکەم، دانانى بارمتەى یاسایی بە شێوەى چەکی پەسندکراو بە بڕی ٢٧ ملیۆن دینار.

دووەم، ڕسومات و خەرجییەکانی بڵاوکردنەوەى ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆى ئەو بەشدارەى زیادکردنەکە دەباتەوە.

سێیەم، فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکان بە شێوەى نەختینە (نەقد) دەبێت و دینارى عێراقی وەردەگیرێت.

چوارەم، کڕیار پێویستە لە ماوەی هەفتەیەک ئۆتۆمبێلەکان بگوازێتەوە.

پێنجەم، دەبێت بەشداربوو مۆڵەتی ڕێگەپێدانی بەکارهێنانی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانەى لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ هەبێت.

ئەو حاخامەی بەرامبەر میسرییەکان هەرای نایەوە کۆچی دوایی کرد
پێشت ئەو حاخامەی بەرامبەر میسرییەکان هەرای نایەوە کۆچی دوایی کرد
بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش کرایە سەر مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا
دواتر بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش کرایە سەر مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا
ەیوەندیدار