ئەو حاخامەی بەرامبەر میسرییەکان هەرای نایەوە کۆچی دوایی کرد



حاخامی ئیسرائیلی و سەرۆکی کۆمەڵگەی ئۆرتۆدۆکسی لیتوانیا، گێرشۆن ئیدێلشتاین، لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، کە لەم دواییانەدا بە لێدوانەکانی دژی عەرەب و میسرییەکان مشتومڕی مایەوە.

 

ڕۆژنامەی ” هائارێتز “ی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت سەدان هەزار کەس بەشداری لە پرسەی ئەو حاخامەدا بکەن لە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممەدا، و زۆرێک لە ڕێگا سەرەکییەکانی ناوەڕاستی تەلئەبیبیش بەڕووی هاتووچۆدا دادەخرێن.

 

ئیدلشتاین پێشتر، لە میانی لێدوانێکیدا وتبووی: “لە خاکی ئیسرائیلدا لە هەموو لایەکەوە بە دوژمن دەورە دراوین، هەموو گەلانی دەوروبەرمان ڕقیان لێمانە، میسرییەکان لەوانەن کە زۆرترین دژایەتیمان دەکەن و ڕقیان لێمانە، پێویستمان بە موعجیزەیەکی خوداییە بۆ ئەوەی لە عەرەب و دوژمنەکانمان ڕزگارمان بێت”.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەرکی ئەو کەسانەیە کە پابەندی تەوراتن دەبێت ئیسرائیل ڕزگار بکەن.

ئەو حاخامە کە سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی تەورات “دیگاڵ حاتورا” و سەرۆکی قوتابخانەی ئایینی جولەکەکانی بۆنیپیز بوو، پێش مردنی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی شاڤوت و دوێنێش نوێژێکی تایبەت لە سەرتاسەری ئیسرائیل و جیهان بۆ چاکبوونەوەی ئەنجامدرا، بەڵام ئەم بەیانییە بارودۆخی خراپتر بوو و پزیشکانی چاودێر مردنیان ڕاگەیاند.

 

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسرائیلییەکە، نزیکەی دوو هەزار پۆلیس پارێزگاری کاروانی مەراسیمی ناشتنەکەی دەکەن و  زۆرێک لە ڕێگاکان بەڕووی هاتووچۆدا دادەخرێن، لەنێویاندا ڕێگا سەرەکییەکانی (بنی براک و ڕامەت جان و ناوچەی چوارڕێیانی جەها).

 

لەو چوارچێوەیەدا بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ماتەمینی بۆ ئیدلشتاین دەربڕیەوە و ڕایگەیاندووە، گەلی ئیسرائیل پیاوێکی ژیر و سەرکردەیەکی گەورەی لەدەستدا.

 

هاوکات، ئیسحاق هێرزۆگ سەرۆکی ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی ئیدێلشتاین “سەرکردەیەکی ڕۆحی و باڵاو گەورەیە”.

 

جێی باسە دوای لیدوانە توندەکانی دەرهەق بە عەرەب و گەلی میسر، کە تیایدا، گەلی میسری بە لوتکەی ئەو وڵاتانە ناوبرد کە رقیان لە جولەکەیە نوسینگەی ئیدێلشتاین، پەیامێکی ڕوونکردنەوەی بە زمانی عەرەبی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەدابوو:” قسەکانی ناوبراویان شێواندووە و میسریش لە پەیوەندییەکی ئاشتیانەدایە لەگەڵ ئیسرائیل، جێگەی شەرمەزارییە، کە کەسانێک هەن قسەکانی حاخامیان بۆ هاندان و توندوتیژی بەکارهێناوە.

 

سەرچاوە: میدیای ئیسرائیلی

دیموکراسی‌ بە کوتەک
پێشت دیموکراسی‌ بە کوتەک
حکومەت ئۆتۆمبێلەکانی دەفرۆشێت
دواتر حکومەت ئۆتۆمبێلەکانی دەفرۆشێت
ەیوەندیدار