نێچیرڤان بارزانی: ئێمە بەشێكی سەرەكین لە حكوومەتی ئێستای عێراق



 

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: “داوا دەكەین ئەو فیدراڵییەی لە دەستووری عێراقدا ھەیە، بخرێتە ناو یاساكانی وەزارەت و دامەزراوەكانی عێراق، بۆ ئەوەی بەڕێوەبردنی وڵات لە ناوەندییەوە بە كردەوە ببێتە فیدراڵی. ئێمە بەشێكی سەرەكین لە حكوومەتی ئێستای عێراق و باشترین چارەسەر، چارەسەری ناوخۆی عێراقیانەیە”.

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە گوتارێكدا رایگەیاند “دوای لێكەوتەكانی بڕیاری دەستەی ناوبژیوانی لە پاریس دەربارەی نەوتی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ئێمە پێمان وایە ئەو بڕیارە دەرفەتێكی باشە بۆ ئەوەی ھەولێر و بەغدا چارەسەرێكی یەكجارەكی بۆ كێشەی نەوت دابنێن، بڕیارەكە مافی دەستووریی ھەرێمی كوردستانی لە دۆسیەی نەوتدا سەلماندووە، بۆیە ئێستا ھەموومان دەتوانین باشتر بگەینە چارەسەرێك كە ھەمووان تیایدا براوە بن”.

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان داوای كرد، ئەو فیدراڵییەی كە لە دەستووری عێراقدا ھەیە، بخرێتە ناو یاساكانی وەزارەت و دامەزراوەكانی عێراق “دوای پەسەندكردنی دەستوور، ئێمە بەردەوام داوای دەرچوونی یاسای نەوت و گازمان كردووە، چونكە تەنھا ئەم یاسایە دەتوانێت مادەی (١١٢)ی دەستوور بە باشی ڕێكبخات، ئێستاش داوا دەكەین ئەو فیدراڵییەی لە دەستووری عێراقدا ھەیە، بخرێتە ناو یاساكانی وەزارەت و دامەزراوەكانی عێراق، بۆ ئەوەی بەڕێوەبردنی وڵات لە ناوەندییەوە بە كردەوە ببێتە فیدراڵی”.

نێچیرڤان بارزانی پشتیوانی ھەرێمی كوردستانی بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی دووپات كردەوە و رایگەیاند “ئێمە بەشێكی سەرەكین لە حكوومەتی ئێستای عێراق، بەپێی رێككەوتنی ھاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ پێكھێنانی حكوومەتی فیدراڵیی، ئێمە ھەموو پشتگیرییەك لە سەرۆكوەزیران محەمەد شیاع سوودانی و كارنامەی حكوومەتەكەی دەكەین، لە گفتوگۆی نێوانماندا واقعبینی و ویستی زۆری بۆ چارەسەر نیشانداوە، ئەم تێڕوانینەی ئەو، وایكردووە ئێمە لە ھەرێمی كوردستان پشتیوانیی بەڕێزیان بكەین”.

دەشڵێت “سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی لێكگەیشتنی باشیان ھەیە، ھاتووچۆیەكی باشی شاندەكان ھەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، ھەروەھا وەزیرانی كوردستان لە حكوومەتی فیدراڵیی كاراترن و لەسەر كێشەی نەوتیش توانیویانە گفتوگۆی زۆر باش پێكەوە بكەن”.

“باری”، ئەو مێرنشینەی موسڵمانان لە دڵی ئیتالیادا دایانمەزراند
پێشت “باری”، ئەو مێرنشینەی موسڵمانان لە دڵی ئیتالیادا دایانمەزراند
سلێمانی.. تەنها ٥٠٪ی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە نەخۆشخانەکاندا ماون
دواتر سلێمانی.. تەنها ٥٠٪ی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە نەخۆشخانەکاندا ماون
ەیوەندیدار