“باری”، ئەو مێرنشینەی موسڵمانان لە دڵی ئیتالیادا دایانمەزراند



لە سەرەتای سەدەی نۆی زاینی، کە ئەوکات تونس پێی دەوترا “ئیفریقییە”، شایەتحاڵی لەدایکبوونی یەکەم دەوڵەتی ئیسلامی بوو لەسەر خاکەکەی، کە لەلایەن ئیبراهیم کوڕی ئەغلابەوە دامەزرا، دەوڵەتێک کە بە خێرایی گەشەی کرد تا گەیشتە باشووری ئیتالیا، و فەرمانڕەوایی میرنشینی باری کرد.

 

لە ساڵی ٨٢٧ی زایینی، سەرکردەی موسڵمانان ئەبو عەبدوڵڵا ئەسعەد بن فورات دادوەری قەیرەوان لە قەیەروانەوە بە مەبەستی داگیرکردنی دوورگەی سیسیلیا هەنگاوی نا، هەر لەو ساتەوەی کە پێی لەسەر خاکی سیسیلیا دانا، ئیسلام لەم ناوچەیە بناغەی داناو تەنها چەند ساڵێک بەس بوو تا موسڵمانان چەندین ساڵ حکومرانی میرنشینێکی ئیسلامی لە باشووری ئیتاڵیا بکەن.

 

میرنشینی ئیسلامی باری، کە لە ساڵانی ٨٤٧ تا ٨٧١ی زایینی شاری باری باشووری ئیتاڵیا ناوەندەکەی بوو، هەمیشەییترین ئەڵقەی مێژووی ئیسلام بوو لە نیمچە دوورگەی باشووری ئیتالیا، بەو پێیەی عەرەب توانی بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ حوکمڕانی ئەم میرنشینە بکات.

 

لەگەڵ هاتنی موسوڵمانانی ئەغلابی بۆ سیسیلیا لە ساڵی ٨٢٧ی زایینی، شار و دوورگەکانی ئیتالیا وردە وردە کەوتنە دەستی موسڵمانان.

 

شاری باری، لەو سەردەمەدا ئەو شارەی ئیتالیا، لە سەر دەستی کەسێک بە ناوی جەبلە، کە کۆیلەی ئازادکراوی ئیبراهیم کوڕی ئەغلاب بوو، سەرکردایەتی هەڵمەتێکی کرد بۆ کردنەوەی دەروازی شارەکە، بەڵام شکستی هێنا.

 

لەبەردەم شکستی بەردەوامی کۆنترۆڵکردنی باری، فەرماندەیەکی سەربازی بە ناوی خەلفون بەربەری بەرپرسیارێتی سەرکردایەتیکردنی هەڵمەتێکی کرد، لە دژی شارە ئیتالیاییەکە لە ساڵی ٨٤٧ زاینی، کە تیایدا سەرکردایەتی سوپای عەرەب و بەربەرەکانی کرد بە مەبەستی داگیرکردنی باری، دوای ئەوەی خەلفونی بەربەری گەمارۆی بەسەر شارەکەدا سەپاند، موسڵمانان بە خێرایی بۆشاییەکیان لە دیواری دەروازەی شارەکەدا دۆزیەوە، خەلفون و سەربازەکانیش چوونە ژوورەوە و کۆنترۆڵی خۆیان بەسەر شارەکەدا سەپاند و خۆی وەک پارێزگاری باری ناساند، کە دواتر شارەکە بوو بە میرنشینێکی ئیسلامی.

 

لەگەڵ گۆڕینی شاری باری بۆ میرنشینێکی ئیسلامی، موسڵمانان لە ماوەی نیوەی یەکەمی سەدەی نۆیەمدا کۆنترۆڵی خۆیان بەسەر باشووری ئیتالیادا سەپاند و تەنها شاری ناپۆلی مایەوە کە لە چوارچێوەی ئەم ئەمارەتەدا نەبوو ئەویش پەیمانی ئاشتی و هاوپەیمانی لەگەڵ موسڵمانان مۆرکرد و دەستبەرداری بەرەنگاربوونەوە بوو.

 

خەلفون بەربەری یەکەم فەرمانڕەوای میرنشینی ئیسلامی بوو لە باری، بەڵام حوکمڕانیەکەی تەنها چوار ساڵی خایاند، دوای ئەوەی لە ساڵی ٨٥٢ی زایینیدا کوژرا، و یەکێک لە سەربازەکانی بە ناوی مەفراق بن سەلام شوێنی گرتەوە.

 

مەفراق بن سەلام یەکەم مزگەوتی گەورەی لە شاری باری دروستکرد، بەو پێیەی هەندێک سەرچاوەی ئیتاڵی ئاماژە بەوە دەکەن کە شوێنەکەی کاتدراڵی ئێستای شارەکەیە، کە دەکەوێتە ناوەندی شارە مێژووییەکە.

 

مەفراق بن سەلام هەوڵیدا کاریگەریی میرنشینی باری فراوانتر بکات بە ئەنجامدانی هەڵمەتی سەربازی، بەو پێیەی سەرکەوتوو بوو لە کۆنترۆڵکردنی ٢٤ قەڵا، هەروەها لە ساڵی ٨٥٥ی زایینیدا شەڕی لەگەڵ هێزە مەسیحییەکانی لۆمباردەکان و سەقەڵەبا کرد.

 

ئاگری فیتنە کە ناوبەناو لە نێوان عەرەب و بەربەرەکاندا لە میرنشینی ئیسلامی باریدا دەئایسا، هۆکاری کوشتنی مەفراق بن سەلام بوو لە ساڵی ٨٥٦ی زایینیدا، بۆیە بەربەرەکان سودان ماورییان بۆ جێگرتنەوەی لە حوکمڕانی میرنشینی ئیسلامی باری دەستنیشان کرد.

 

ماوەی دەسەڵاتی ماوریەکان درێژترین ماوەی بوو، بەڵام دوا ساڵانی موسڵمانان بوو لە دەسەڵاتی میرنشینی ئیسلامی باریدا.

 

لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی ٨٤٧ی زایینی، میرنشینی باری هێڵی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان موسڵمانان و مەسیحییەکانی باشووری ئیتالیای پێکدەهێنا و هاوپەیمانی مەسیحییەکانی ئیتالیا چاوەڕێی دەرفەتی گونجاو بوون بۆ هێرشکردنە سەر ئەم مێرنشینە.

 

ساڵی ٨٦٥ پادشا لویسی دووەمی ئیتالیا بە پاڵپشتی ئیمپراتۆری ڕۆمانی لودڤیگی دووەم فەرمانێکی دەرکرد و داوای لە جەنگاوەرانی باکووری ئیتالیا کرد لە بەهاری ساڵی ٨٦٦ لە لوسێرا کۆببنەوە بۆ هێرشکردنە سەر باری.

 

لە هاوینی ساڵی ٨٦٧ی زایینی، سوپای ئیتالیا دەستیانکرد بە هێرش بۆ سەر میرنشینی باری، کە ساڵانێک حوکمی ئیسلامی تیا پەیرەو دەکرا، تا ٢ی شوباتی ساڵی ٨٧١ی زایینی، ئەو ڕۆژەی سوپای ئیتالیا بە پاڵپشتی ئیمپراتۆریەتی رۆمانی سەرکەوتوو بوون لە هێرشکردنە سەر دیوارەکانی میرنشینی باری، دوای ئەوەی نەخۆشییەکی کوشندە لە شارەکەدا بڵاوبووەوە.

 

بەپێی گێرانەوە مێژووییەکان، ئیمپراتۆر لودڤیگی دووەم تەواوی دانیشتووانی میرنشینەکەی کوشتووە و وێرانکارییەکی گەورەی ئەنجامداوە و فەرمانڕەوای باریش لەو شەڕەدا کوژراوە.

ڕێباز حەملان: لیستی مووچەی مانگی 3 ڕادەگەیەنرێت
پێشت ڕێباز حەملان: لیستی مووچەی مانگی 3 ڕادەگەیەنرێت
نێچیرڤان بارزانی: ئێمە بەشێكی سەرەكین لە حكوومەتی ئێستای عێراق
دواتر نێچیرڤان بارزانی: ئێمە بەشێكی سەرەكین لە حكوومەتی ئێستای عێراق
ەیوەندیدار