چۆن ماسی نوێ و تەندروست لە بازاڕدا هەڵدەبژێریت؟



پزیشكێكی ڤێتێرنەری ڕێنمایی هاووڵاتیان دەكات تاوەكو بتوانن لە كاتی كڕینی ماسی دا، شارەزا بن و بتوانن ماسییەكی پاك و تازە و تەندروست هەڵبژێرن و بیكڕن.

شاڵاو عارف، لێپرسراوی هۆبەی كوشتارگەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، “سەلامەتی خۆراك زنجیرەیەكە لە كێڵگەوە دەست پێ دەكات بە پڕۆسەی بازاڕكردن تاكو دەگاتە سەر سفرە و خوان.

سەبارەت بەوەی چۆن ماسی نوێ و تەندروست لە بازاڕدا هەڵدەبژێریت؟ ڕوونی كردەوە، بۆ دڵنیا بوون لە ماسی نوێ‌ پێویستە سەیری (چاو و گوێچكە و توندی گۆشتی ماسیەكە و پوولەكەكانی) بكەیت.

دەشڵێت: “دەبێت چاوی ماسییەكە ڕوون و بریقەدار و دەرپەڕیو بێت، هەروەها گوێچكەی ماسیەكە سووری بریقەداری لینج بێت و نابێت ڕەنگی قاوەیی بێت و دەبێت بۆنیشی ئاسایی بێت”.

جەختیشدەكاتەوە، گۆشتی ماسیەكە بەجۆرێك توند بێت، كە پەنجەت لەسەر دانا و لات برد گۆشتەكە بگەڕێتەوە شوێنی خۆی و هیچ برینێك لەسەر پێستەكەی نەبێت، هەروەها پوولەكەكانی بریقەدار بێت و بە تووندی بە پێستەكەوە نووسابێت و ئاسان هەڵنەوەرێت.

ساڵێك بەسەر هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆكراینا تێدەپەڕێت
پێشت ساڵێك بەسەر هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆكراینا تێدەپەڕێت
دووبارە نرخی نەوت بەرزبووەوە
دواتر دووبارە نرخی نەوت بەرزبووەوە
ەیوەندیدار