دووبارە نرخی نەوت بەرزبووەوە



نرخی نەوت لەکاتی داخستنی بازاڕەكاندا بەڕێژەی 2% بەرزبووەوە، ئەمەش لەئەنجامی پێشبینییەکان، كە مۆسکۆ مانگی داهاتوو هەناردەی نەوتی خۆی کەمبکاتەوە لەگەڵ زیادبوونی خواستی چین، سەرەڕای بەهێزی دۆلار کە لەماوەی خولی پێشوودا نرخەکانی دابەزاند.

نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 1.61 دۆلار، واتە 2% بەرزبووەوە و گەیشتە 82.21 دۆلار، هەروەها نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بە ڕێژەی 1.44 دۆلار، واتە 2% بەرزبووەوە بۆ 75.39 دۆلار، ئەمەش کۆتایی بە زنجیرەیەک زەرەر هێنا، کە بۆ ماوەی شەش دانیشتن بەردەوام بوو.

ئەم زیادبوونە دوای ئەوە هات، كە ڕووسیا نیازی خۆی ڕاگەیاند بۆ کەمکردنەوەی هەناردەی نەوتی لە بەندەرەکانی ڕۆژئاوای وڵاتەکەیەوە بە ڕێژەی نزیکەی 25% لە مانگی داهاتوودا، ئەمەش بەدەر لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، کە پێشتر ڕاگەیەندرابوو کە 500 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەیە.

شرۆڤەکاران پێشبینیان دەکرد بەهۆی كەم كردنەوەی بەرهەمی ڕوسیا و خواستی زیاتری چین، كەمی بەرهەمی نەوت لە بازاڕ ڕووبدات و بەهۆیەوە نرخەكەی زۆر بەرز ببێتەوە.

چۆن ماسی نوێ و تەندروست لە بازاڕدا هەڵدەبژێریت؟
پێشت چۆن ماسی نوێ و تەندروست لە بازاڕدا هەڵدەبژێریت؟
ئێران زانیاری لەسەر “هێرش و بۆردومانەكانی ئەمشەوی كەرەج” ئاشكرادەكات
دواتر ئێران زانیاری لەسەر “هێرش و بۆردومانەكانی ئەمشەوی كەرەج” ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار