خهڵك
یانهى ریاڵ مەدرید ئەمڕۆ شەممە کۆتا راهێنانى ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی قادش ئهنجامدا كه بڕیاره سبەی ئێوارە، یەکشەممە، لە قۆناغی 37ی خولەکە بهرێوهبچێت .
رۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی بڵاویكردەوە، لە راهێنانەكاندا كەریم بنزێمای فەرەنسی و مارسێلۆ و ڤالیخۆ و ئالابا و یۆڤیچ ئامادهنهبوون
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنهرى ریاڵ مەدرید، بڕیاریداوە پشوو بدات هێرشبەرە فەرەنسییەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “بنزێما پاش یارییەکەی قادش دەگەڕێتەوەو دەست دەکات بە ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لیڤەرپوول، لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ”.
ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 84 خاڵ لە پێشەنگی خولى ئیسپانیادایهو نازناوەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە 4 گەڕ پێش کۆتایی هاتنی خولەکە.