هەولێر؛ بەگوژمەی چوار ملیار دینار 100 قوتابخانە نۆژەن دەكرێتەوە



پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەگوژمەی نزیكەی چوار ملیار دینار 100 قوتابخانە لەگەڵ دروستكردنی 86 ژووری خوێندن، دروستكردنی 3 هۆل لەسنوری 11 پەروەردەی قەزاكان.

پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمشەو 13ی 12ی 2022 ئومێد خۆشناو بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەیی هەولێر، پرۆسەی نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەی میدیای لەسەر شەقامی 30 مەتری بەسەركردەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دوای رەزامەندی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەیی هەولێر بەگوژمەی 3ملیار و 668 ملیۆن و 596 هەزار دینار هەڵدەستێ بەنۆژەنكردنەوەی 100 قوتابخانە لەگەڵ دروستكردنی 86 ژووری خوێندن، دروست كرددنی 3 هۆل لە سنوری 11 پەروەردەی قەزاكان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پرۆسەی نۆژەنكردنەوەكان رۆژانە بە رێكوپێكی بەرێوەدەچێ و لە داهاتوویەكی نزیكدا سەرجەم قوتابخانەكان بە تەواوەتی ئامادە دەبن بۆ پرۆسەی خوێندنی قوتابیان.

وەرزشكارێكی كورد سزای سێدارە درا
پێشت وەرزشكارێكی كورد سزای سێدارە درا
هاتووچۆی دەربەندیخان ئاگادارییەكی بە پەلە بڵاودەكاتەوە
دواتر هاتووچۆی دەربەندیخان ئاگادارییەكی بە پەلە بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار