لەسەر حەج بە ڤیزای زیارەتی كەسی و گەشتیاری ڕوونكردنەوە دەدرێت



خاوەنی كۆمپانیایەكی تایبەت بە حەج و عومرە ڕایدەگەیەنێت، هەر كۆمپانیایەك كار بە ڤیزای زیارەتی كەسی و گەشتیاری بكات بۆ حەج تووشی سزا دەبێت و دەشڵێت: ناتوانین بەم شێوازە گەشتی حەج بە هیچ هاووڵاتیەک بکەین”.

حاجی كەیوان یاسین، خاوەنی كۆمپانیای كەیوان یاسین بۆ حەج و عومرە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، حاجیان و عومرەکان ئاگادار دەكەینەوە، كە بۆ حەج و عومرە لەسەر ڕێنمایی بەڕێوبەرایەتی گشتی حەج و عومرە کوردستان هەر کۆمپانیایەک بەم ڤیزانە کاربکات ئەوا تووشی سزا دەبێت.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژانە لە رێگەی پەیج و تەلەفۆن و سەردانکردنیان پەیوەندیمان پێوە دەکەن و پرسیاری ئەو جۆرە ڤیزا و حەجەمان لێ دەکەن و چەندین حاڵەتیش هەبووە، کە بەداخەوە کەسانێك (پاسپۆرت) لەهاووڵاتیان وەردەگرن بۆ ئەو جۆرە ڤیزا و حەج کردنە.

جەختیشی كردەوە، هەموولایەک ئاگادار دەکەینەوە ئێمە وەکو کۆپانیاکەمان ناتوانین بەم شێوازە گەشتی حەج بە هیچ هاووڵاتیەک بکەین.

شەقامێكی سەرەكی ناوبازاڕی سلێمانی چەند ڕۆژێك دادەخرێت
پێشت شەقامێكی سەرەكی ناوبازاڕی سلێمانی چەند ڕۆژێك دادەخرێت
ڕاگەیەندراوێک لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمەوە
دواتر ڕاگەیەندراوێک لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمەوە
ەیوەندیدار