مێسی بە باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ دەستنیشانكرا



 

لیۆنێل مێسی، یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ‌ دەستنیشانكرا.

لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەر، هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و كرواتیا لە یاریگای لوسەیل ڕووبەڕووی یەكبوونەوە.

ئەرجەنتین بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە كرواتیای بردەوە و سەركەوتنی بۆ یاری كۆتایی بەدەستهێنا.

لە تایمی یەكەمدا كرواتیا باشتر بینرا، بەڵام ئەرجەنتین سەركەوتووبوو لە قۆستنەوەی هەلەكان و دوو گۆڵی لەسەریەكی لە خولەكەكانی 34 و 39دا لەلایەن لیۆنێل میسی بە لێدانی سزا و جولیان ئەلڤارێزەوە تۆماركرد و بەپێشكەوتنەوە كۆتایی بە تایمەكە هێنا.

لە تایمی دووەمدا، جولیان ئەلڤارێز لە خولەكی 69دا گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی ئەرجەنتینی تۆماركرد و بەمەش تانگۆ بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەكەی بردەوە.

بەم ئەنجامە، ئەرجەنتین بۆ شەشەم جار سەركەوتنی بۆ یاری كۆتایی مۆندیال بەدەستهێنا و لەو یارییەشدا بەرامبەر براوەی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی مەغریب و فەڕەنسا یاری دەكات، كە سبەینێ كاتژمێر 10ی شەو لە یاریگای بەیت بەڕێوەدەچێت.

كرواتیاش بۆ دیاریكردنی پلەی سێیەمی مۆندیالەكە چاوەڕێی دۆڕاوەی هەمان یاری نێوان مەغریب و فەڕەنسا دەكات، كە شەممەی داهاتوو بە ڕۆژێك پێش یاری كۆتایی ئەنجام دەدرێت.

لە دوای یارییەكەو خەڵاتكردنی بۆ چوارەم جار لە مۆندیالی قەتەر، مێسی وتی، یەكەم كەس كە سوپاسی دەكەم و پیرۆزبایی لێدەكەم خانەوادەكەمە، خانەوادەكەمە ، خانەوادەكەمە.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، بە بەهێزییەوە یارییەكی ترمان كرد و بردمانەوە. سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی متمانەیان پێمان بوو! بژی ئەرجەنتین.

میسی لەبارەی شكستی هەڵبژاردەمەی بەرامبەر سعودیە وتی، دوای شكستەكەی بەرامبەر سعودیە بەڵێنم بە هاندەرانی ئەرجەنتین دا، وە داوام لێكردن متمانەمان پێ بكەن، چونكە دڵنیابووم لە ئاستی هەڵبژاردەكەمان.

وتیشی، دووبارە دەیڵێمەوە كە ئەمە دوا مۆندیالە لە ژیانی وەرزشیمدا، هیوادارم بە شێوەیەكی جیاواز كۆتایی پێبێت.

 

گرژیی لەنێوان دوو گەورەترین دەوڵەتی ئاسیا سەریهەڵدا
پێشت گرژیی لەنێوان دوو گەورەترین دەوڵەتی ئاسیا سەریهەڵدا
وەرزشكارێكی كورد سزای سێدارە درا
دواتر وەرزشكارێكی كورد سزای سێدارە درا
ەیوەندیدار