شەقامێكی سەرەكی ناوبازاڕی سلێمانی چەند ڕۆژێك دادەخرێت



سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و کاسبکاران و دوکاندارەکانی ناو بازاڕ دەکاتەوە، کە شەقامی (ژێر پردەکە) بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەربەست دەکرێت.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە مەبەستی کارکردن و چاککردنی بەشێک لە قیری تێکچوی شەقامی (مەحوی) لە ناو بازاڕ، لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٥/١١ شەقامەکە بەربەست دەکرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لەبەردەم مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی تا شەقامی سەیوان (نزیک بازاڕی دۆلارەکە) بەربەست دەكرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، ئاگاداری سەرجەم خاوەن دوکان و خاوەن گەنجینەکانی ئەو شەقامە دەکەین، کە هەرکارێکی گواستنەوە و هێنانی کاڵایان هەیە لە ڕۆژانی (پێنج شەممە و هەینی) ئەنجامی بدەن.

پاراستنی بازاڕە میللییەکانی هەولێر دەدرێتە دەست پۆلیسی هەولێر
پێشت پاراستنی بازاڕە میللییەکانی هەولێر دەدرێتە دەست پۆلیسی هەولێر
لەسەر حەج بە ڤیزای زیارەتی كەسی و گەشتیاری ڕوونكردنەوە دەدرێت
دواتر لەسەر حەج بە ڤیزای زیارەتی كەسی و گەشتیاری ڕوونكردنەوە دەدرێت
ەیوەندیدار