سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، هەر شوێنێک حەماسی لێبێت وێرانی دەکەین و دڵنیاتان دەکەمەوە سەردەکەوین.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،رۆژانی سەخت چاوەڕوانمانە، بەڵام کۆتایی بەچەکدارەکانی حەماس دەهێنین، هێرشەکانمان جارێ لەسەرەتادان.
وتیشی:” کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی لەناوچەکە پشتیوانمانە و ئەوەی چەند ڕۆژی داهاتوو دەیکەین دەنگدانەوەی بۆ نەوەکانی داهاتوو دەمێنێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستین ئەمشەو بڵاویكرده‌وه، گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، بۆ ٦٨٧ كه‌س به‌رزبووه‌تەوە و سێ هەزار و ٧٢٦ کەسیش بریینداربوون و لە نەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن.
هەروەها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئیسرائیلیش دەڵێت:” تا ئێستا ٩٠٠ كوژران و زیاتر له دوو هەزار و ٥٠٠ کەسیش برینداربوون.”
بەیانی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو ٧-١٠-٢٠٢٣، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی، له كه‌رتی غه‌زه‌وه به هه‌زاران مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد و شەڕ دروست بوو دواتریش ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە و لەو کاتەوە تا ئێستا شەر بەردەوامی هەیە.