سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندا: خەزور و خەسوم لە غەززە گیریان خواردوە



سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندا رایگەیاند، خەزور و خەسوی لە کەرتی غەززە لە فەلەستین گیریان خواردووە و شەو رۆژ چاوەڕێن هەواڵێک لەبارەیانەوە بزانن.

هومزا یوسف، سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندا، ئەمڕۆ دووشەممە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەلیزابێس وماجید نەخلە، دایک و باوکی نادیەی هاوسەرە فەلەستینییەکەی کە خۆیان لە شاری دۆندی سکۆتلەندا نیشتەجێن لە کاتی شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل لە فەلەستین بوون و ئێستاش لەو وڵاتە گیریان خواردووە.

سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندا باسی لە هۆکاری سەردانەکەیان کردووە  بۆ ئەو وڵاتە و دەڵێت: ئەوان لەو کاتەدا بۆیە لە غەززە بوون سەردانی خزم و کەسوکارییان کردووە.

وتیشی:” هەرچەندە دەسەڵاتدارانی ئیسرائل داوایان لە خەسوو و خەزورم کردووە ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵن، بەڵام هیچ ڕێوشوێنکی بۆ دەربازبونیان نەگرتە بەر.

دەشڵێت:”خەو ناچێتە چاومان وبە بەردەوام چاودێری مۆبایلەکانمان دەکەین وچاوەڕوانی زەنگێکی خەسووم و خەزورمم”.

بەیانی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو ٧-١٠-٢٠٢٣، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی، له‌ كه‌رتی غه‌زه‌وه‌ به‌ هه‌زاران مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد و شەڕ دروست بوو دواتریش ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە و لەو کاتەوە تا ئێستا شەر بەردەوامی هەیە.

فەرمانی دامەزراندن بۆ ژمارەیەك دەرچووی زانكۆ دەرچوو
پێشت فەرمانی دامەزراندن بۆ ژمارەیەك دەرچووی زانكۆ دەرچوو
نەتانیاهۆ: هەر شوێنێک حەماسی لێبێت وێرانی دەکەین
دواتر نەتانیاهۆ: هەر شوێنێک حەماسی لێبێت وێرانی دەکەین
ەیوەندیدار