بوومەلەرزەیەكی بەهێز ئەندەنووسیای هەژاند



 

ئەمڕۆ چوار شەممە بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گووڕی 7 پلەی ڕێختەر دوورگەی مالوكۆی خۆرهەڵاتی ئەندەنووسیای هەژاند.

پەیمانگەی ڕووپێوی جیۆلۆژی ئەمریكا ڕایگەیاند، ناوەندی بوومەلەرزەكە دەكەوێتە ١٥٠ كیلۆمەتری باكووری ڕۆژئاوای دوورگەی هالماهێرا لە ڕۆژهەڵاتی ئەندەنووسیا، بە قووڵایی ٤٨ كیلۆمەتر.

ناوەندی هۆشداری تسۆنامی لە كەناراوەكانی زەریای ئارام سەر بە دەزگەی كەشناسی هاوای، هۆشداری درووستبوونی شەپۆلی تسونامی مەترسیداری لە دووری 300 كیلۆمەتر داوە.

بوومەلەرزەكە، لە دەوروبەری كاتژمێر 13:06 بە كاتی ناوخۆ (06:06 GMT) ڕوویدا.

دەزگای كەشناسی و جیۆفیزیكی ئەندەنووسیا هۆشداریدا لە ئەگەری ڕوودانی تسۆنامی دوای بوومەلەرزەكە.

ئەندەنووسیا دەكەوێتە سەر “زنجیرەی ئاگر” لە زەریای هێمن‌و بەردەوام بوومەلەرزە‌و گڕكان لەناوچەكەدا ڕوو دەدەن.

ڕۆژی 21ی نۆڤەمبەر بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.6 پلە شارۆچكەی سیانگۆری جاوای ڕۆژئاوای هەژاند و بەهۆیەوە 602 كەس گیانیان لەدەستدا.

لە ٢٦ی كانوونی دووەمی ٢٠٠٤ بوومەلەرزەیەكی گەورە لە كەناری سوماترا بووە هۆی تسونامی لە زەریای هیندی كە زیاتر لە ٢٣٠ هەزار كەسی كوشت.

نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پێشت نرخی دۆلار بەرزبووەوە
لە سوێد پێشبڕكێی كاریكاتێری ئەردۆغان دەستیپێكرد
دواتر لە سوێد پێشبڕكێی كاریكاتێری ئەردۆغان دەستیپێكرد
ەیوەندیدار