عێراق هاوردەی بەنزین بۆ سفر دادەبەزێنێت



وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، چەند ڕۆژێکە نرخى بەنزین بەرزبووەتەوە، بەڵام لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی نرخەکەدان، دەشڵێت: ڕۆژانە دەتوانن زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین بە ئۆکتانی بەرز بەرهەمبهێنین و نزیکبووینەتەوە لە کۆتاییهێنان بە هاوردەکردنى بەنزین.

حامید یونس بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوگەکان رایگەیاند، سورن لەسەر بەرەوپێشبردنی پاڵاوگە نیشتمانیەکان تا بگەنە ئاستی خۆبژێوی و ھاوردەکردنی بەنزین لە دەرەوەی وڵات کۆتایی پێبھێنن.

وەزارەتى نەوت ڕایگەیاندوە، پاڵاوگەى ئەزمیرا لە بەسرە دەستی بەکارکردووە و لە توانایدا هەیە بەنزین بە ئۆکتانی ٩٤ بپاڵێوێت و ڕۆژانەش ٧٥٠ هەزار لیتر بەنزین کۆگا بکات.

هەروەها ئاماژەى بەوە کردوە بەرهەمهێنانى ئەو بڕە لە بەنزین لەو کۆگایانە یارمەتیدەرێکی باش دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی خۆبژێوی لە بەنزیندا.

بریکاری وەزارەتی نەوت دەشڵێت، بەگەڕخستنی ئەو پاڵاوگەیە لە چواچێوەی پلانی وەزارەتدایە بۆ سود وەرگرتن لە وزەی بەرھەمھێنراو لە رێگەی یەکەکانی وێستگەی ئەزمیراوە کە مەبەست لێی زیادکردن و بەرەوپێشبودنی سوتەمەنییە، و لە ئێستادا یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەنزینی ئۆکتان لە دەرەوە ھاوردە دەکەن کە پاڵاوگەی ئەزمیرا توانای بەرھەمھێنانی نیوەی ئەو بڕەی ھەیە و ھەوڵ دەدرێت ئاستەکەی زیاتر بکرێت.

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، ساڵانە عێراق بە بەهای  زیاتر لە چوار ملیار دۆلار بەنزین لە تورکیا و ئێرانەوە هاوردە دەکات، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٤ دا ئاستى هاوردەکردنی بەنزین لەو دوو وڵاتەوە بەشێوەیەکى بەرچاو کەمیکردوە و عێراق توانیویەتى خۆی بڕێکی زۆر لە پاڵاوگەکانى دابین بکات، هاوکات بە کەوتنەوەکاری پاڵاوگەى بێجی عێراق پێویستییەکى ئەوتۆی بە هاوردەکردن نامێنێت.

 

داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی ئاشکرا کرا
پێشت داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی ئاشکرا کرا
لەسەر ڕووداوەکەی دوکان زانیاری نوێ بڵاوکرایەوە
دواتر لەسەر ڕووداوەکەی دوکان زانیاری نوێ بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار