شاندێک بۆ 905 ملیارەکەی داهاتی ناوخۆ دەچێتە بەغدا



وەزارەتی دارایی عێراق بە فەرمی و بە نووسراو داوای ڕادەستکردنی ئەو 905 ملیار دینارەی کرد کە داهاتیی دوو مانگی پیشووە، و هەرێمیش دەڵێت هەڵە لە ژمارەکەماندا هەیە.

وەزارەتی دارایی عێراق بە نووسراوێک لە 8ی نیساندا  داوای ڕادەستکردنی داهاتی دوومانگی هەرێم دەکات، کە بەپێی ئەوەی حکومەتی هەرێم لە نووسراوی ژمارە (3075) لە رۆژی 28-03-2024 ئاماژەی پێداوە زیاتر لە 905 ملیار دینارە،و بخرێتە سەر هەژماری بانکیی تایبەت بەو داهاتە لە بانکی ناوەندی،

بەپێی هەواڵێکی میدیای پارتی،  حکومەتی هەرێم بەهەڵە ئەو بڕە پارەیەی وەک داهاتی دوو مانگی خۆی نووسیوە و بە “هەڵە” پارەى سپاردەى بانکەکان، قەرزى کارەبا، هاوکاریى هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە لەگەڵى هەژمارکراوە و بە جیاکردنەوەى ئەو پارانە، داهاتى ئەو دوو مانگە نزیکەى 700 ملیار دینارە.

هەر بەپێی ئەو هەواڵە، بڕیارە شاندێکى تەکنیکیی هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا بکات، ئامانجى سەرەکى رێککەوتنە لەسەر داهاتى  فیدراڵى کە چى دەگرێتەوە و دەبێت چى رادەست بکرێت.

هاوکات سۆران عومەر، ئەندامى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند “یەکێک لەئامانجەکانى سەردانەکە راستکردنەوەى ئەو کێشەیەیە کە لە داهاتی ئەو دوو مانگەکەدا هەیە.”

لە کۆبوونەوەى 24ى نیسانى 2024 ئەنجووومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، وەزارەتى دارایی و ئابوورى و شاندى دانوستانکارى راسپارد بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی بەدەستهاتوو، بخرێتە سەر هەژمارى وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

یاساى بودجەى گشتیی عێراق، حکومەتى هەرێمى کوردستانى پابەندکردووە، بە رادەستکردنى داهاتى نەوتی و نانەوتى، بەڵام تاوەکو ئێستا بەغدا و هەولێر نەگەیشتوونەتە رێککەوتن لەبارەى ئەوەى ئەو داهاتە چى دەگرێتەوە.

پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ جێگیر دەبێت
پێشت پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ جێگیر دەبێت
لە سلێمانی ڕێگایەکی سەرەکی دادەخرێت
دواتر لە سلێمانی ڕێگایەکی سەرەکی دادەخرێت
ەیوەندیدار