نرخی دۆلار بەرزبووەوە



 

ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 160 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 18\1\2023، نرخی 100 دۆلار بە 160 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

یادگار حەسەن، لە كۆمپانیای سەعید بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی بانكی ناوەندی لە ڕۆژی ڕابردوودا بڕێكی كەمی دۆلاری خستە بازاڕەوە نرخی دۆلار ڕووی لە هەڵكشان كرد.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، ئەگەر بانكی ناوەندی بڕی خستنەڕوی دۆلار زیاد نەكات نرخی دۆلار زیاتر بەرزدەبێتەوە، ئەگەر زیادیشی بكات كاریگەری لەسەر نزمبوونەوەی نرخەكەی دەبێت.

لە كۆتاییەكانی ساڵی ڕابردوودا نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوەبینی بە جۆرێك لە ماوەی دوو هەفتەدا 12 هەزار دینار لە بەهاكەی بەرزبووەوە و دواتریش لە ساڵی 2023 دا بەرزبوونەوەی زیاتری تۆماركرد.

لە بیارە خۆپیشاندانە
پێشت لە بیارە خۆپیشاندانە
بوومەلەرزەیەكی بەهێز ئەندەنووسیای هەژاند
دواتر بوومەلەرزەیەكی بەهێز ئەندەنووسیای هەژاند
ەیوەندیدار