لەسەر ڕووداوەکەی دوکان زانیاری نوێ بڵاوکرایەوە



ئەفسەرێکی هاتووچۆ هۆکاری ڕووداوەکەی دوکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت” نزیکەی ١٣ ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەشتووە”

بەهمەن عەبدوڵا ئەفسەری هاتووچۆ بڵاویکردەوە، لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای دووکان نزیکەی ١٣ ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەشت،

ئاماژەی بەوەشداوە، لەڕووداوەکەی شارۆچکەی دوکاندا ١٥ کەس بریندارە خۆش بەختانە تا ئێستا لە ڕووداوەکەدا کەس گیانی لەدەست نەداوە ،

ڕوونیشیکردەوە، ڕووداوەکە لە ئەنجامی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بوە کە جۆری فلات بوە کۆنتێنەری لەسەر بوە لە سڵێمانیەوە بە ئاڕاستەی دوکان ڕۆشتوە پێش بازگەکە کۆنتڕۆڵ لەدەست ئەدات و خۆی دەکێشێ بە دوو ئۆتۆمبێلدا پاشان بە ئاڕاستەی بازگەکە دەڕوات و لەناو بازگەکە خۆی دەکێشێ بە ١٣ ئۆتۆمبێلی تردا ، شۆفێرەکەی بەڕەگەز عەرەبە و خڵکی بەغدایە ، تیمەکانی هاتووچۆ و تەندروستی و هێزە ئەمنیەکان و لەهەوڵێ کۆنتڕۆڵ کردنی ڕووداوەکەدان .

عێراق هاوردەی بەنزین بۆ سفر دادەبەزێنێت
پێشت عێراق هاوردەی بەنزین بۆ سفر دادەبەزێنێت
ئایا من زۆر بە ھەستم؟
دواتر ئایا من زۆر بە ھەستم؟
ەیوەندیدار