ئایا من زۆر بە ھەستم؟



ئایا هەندێک ڕووداو بە شێوەیەکی بەرگە نەگیراو دڵتەنگت دەکەن و هەندێکی تریش دڵخۆشییەکی زۆرت پێدەبەخشن؟

توانای تۆ بۆ ئەوەی زۆر دڵخۆش بیت سەرەڕای کاتەکانی خەم و پەژارەی قووڵ، ڕەنگە وەک دژایەتییەک دەرکەوێت، ئەگەری زیاترە تۆ میزاجێکت هەبێت کە  کاریگەری دیاری بەسەر بە شتەکان و ڕوداوەکان هەبێت، ئەو کەسانەی کە کاریگەری زیاتریان هەیە بە ڕوداوەکان هەست بە هەستێکی بەهێزتر دەکەن لە چاو کەسانی تر کاتێک بەر ڕووداوە سۆزدارییەکان دەکەون..

بەڵام ڕووداوێکی خراپ دەتوانێت واتلێبکات هەست بە دڵتەنگییەکی قووڵ بکەن. ئەم جۆرە هەست و سۆزە بەهێزانە تەنها بۆ ئەو ڕووداوانە ڕوونادات کە بە کە سی دادەنرێن، بە ڵکوو هەواڵەکان، گۆرانییەکان، چیرۆکەکان، وێنەکان، یان فیلمەکان هەموویان دەتوانن هەست و سۆزی بەهێزتر لە و کەساندا  دروست بکەن کە لایەنی سۆزدارییان زۆرە یان کاریگەرییەکی بەرزیان هەیە بە ڕو داوەکان.

بەڵام کاتێک مرۆڤەکان سۆزداری خۆیان بەراورد دەکەن بە سۆزداری کەسانی تر، کەمێک جیاوازە. کاتێک ئەو کەسانەی سۆزیان بەرزە پێیان وایە کاردانەوەی سۆزداری خۆیان زۆر ترە لە کاردانەوەی سۆزداری کەسانی تر، يان زۆربەی کات سۆزدارییان پەیوەست بێت بە ناڕەحەتی دەروونییەوە

ئایا زۆر بەسۆز بوون باشە؟

کاتێک زۆربەی شتەکان لە ژیاندا بە باشی بەڕێوەدەچن، بە دڵنیاییەوە توانای چێژوەرگرتن لێیان بە جۆش و خرۆشەوە سەرمایەیەکی دەروونییە، بەڵام ئایا بەرکەوتن بە ڕووداوە دڵتەزێنە باوەکانی ژیان و ئەو ھەواڵانەی لە سەردێڕەکاندا ھەن سە ختە بۆتۆ کە زۆر بە ھەستی؟

ڕەنگە جێگەی سەرسوڕمان بێت، بەڵام لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە ئەو کەسانەی کە زۆر بە سۆزن یان کاریگەرییان زیاترە بە ڕوداوەکان بە گشتی دڵخۆشتر یان خەمناکتر نین لە زۆربەی خەڵک.

هەندێک لە ڕاوێژکارە دەرونیەکان  پێشنیاری ئەوە دەکەن هەستکردن بە خۆشییەکی گەورە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی هەستەکانی خەمۆکی قووڵ، بە واتایەکی تر دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاو لە هەستە ئەرێنییەکان بەدەستبهێنێت کە هەستە نەرێنییەکان هەڵدەوەشێنێتەوە.

لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە دەریدەخەن کە هەبوونی هەست و سۆزی بەهێز پەیوەندی بە بەختەوەری گشتی ژیانەوە هەیە، لەکاتێکدا کاردانەوەی زۆر بەرامبەر ڕووداوەکان دەتوانێت پەیوەندییەکی کەمتری هەبێت لەگەڵ بەختەوەری گشتیدا

خێرا بوون لە کاردانەوەی توند بەرامبەر بە ڕووداوە نەرێنییەکان، مەترسی تووشبوون بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی زیاد دەکات کاتێک هەستی نەرێنی بەردەوام دەبێت، لە لایەکی دیکەوە وەڵامدانەوەی زۆر بۆ ڕووداوە ئەرێنییەکان بە هەست و سۆزی ئەرێنی بەهێزەوە وادەکات خەمۆکی و فشارە دەرونیەکان کەم ببنەوە  کاتێک هەستەباشەکان  بەردەوامدەوام دەبن .

ئامادەکردنی: ئاسودە مەحمود حەسەن

بەشی  ئینگلیزی

پەیمانگای ناشناڵ بۆ تەکنەلۆجیا

لەم سەرچاوەيە وەر گیراوە:

https://www.psychologytoday.com/us/blog/longing-for-nostalgia/202403/are-you-too-emotional?amp

لەسەر ڕووداوەکەی دوکان زانیاری نوێ بڵاوکرایەوە
پێشت لەسەر ڕووداوەکەی دوکان زانیاری نوێ بڵاوکرایەوە
پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ جێگیر دەبێت
دواتر پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ جێگیر دەبێت
ەیوەندیدار