لە سوێد پێشبڕكێی كاریكاتێری ئەردۆغان دەستیپێكرد



 

گۆڤاری فلانمان لە سوێد پێشبڕكێی دروستكردنی كاریكاتێری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیای ڕاگەیاند و بۆ ئەوەش بڕی 10 هەزار كرۆن دەدات بە ئەو كەسانەی كاریكاتێری ئەردۆغان دروست دەكەن.

گۆڤارەكە بۆ پشتیوانی لە گەلی كوردستان ئەو پێشبڕكێیەی ڕاگەیاندووە و دەیەوێت سەركۆنەی هێرشەكانی توركیا دژی كورد بكات.

پێشبڕكەكە بە “ناونیشانی ‘كاریكاتێری ئەردۆغان دروست بكە و ١٠ هەزار كرۆن وەربگرە” دەستیپێكرد و تاوەكو ٢٠ی كانونی دووەم بەردەوام دەبێت.

لەئۆنیدا ئاریتاكیس دەرهێنەری گشتی گۆڤاری فلانمان لەبارەی پێشبڕكێكەوە ڕایگەیاند ” ئەو كەسانەی مافی گەلی كورد دەپارێزن و دەیانەوێت لە توركیا پرۆسەی دیموكراسی پێشبكەوێت، پێویستە بۆ شەرمەزاركردنی دەسەڵاتی توركیا یەكبگرن”.

ڕاشیگەیاند “بانگەوازی لە هەموو كەسێكی پرۆفیشناڵ و ئاسایی دەكەم كە بەشداری لە پێشبڕكێی كاریكاتێرەكەدا بكەن”.

ئاریتاكیس رایگەیاند، بەشداربووان دەتوانن تاوەكو ٢٠ی كانونی دووەم كاریكاتۆرەكانیان بنێرن.

داواشیكرد سوێد واز لە ئەندامبوونی ناتۆ بهێنێت، “ئێمەیان خستە باوەشی كەسێكی ئۆتۆكراتی برسی كە دەیەوێت یاساكانمان بگۆڕێت”.

چالاكییەكی كوردان لە سوێد كە هەڵواسینی پەیكەری ئەردۆغان لە ستۆكهۆڵم ناڕەزایەتی توندی ئەنقەرەی بەدواداهات و بانگێشتی باڵوێزی سوێد لە توركیا كرا.

توركیا ڕایگەیاند دەبێت سوێد خەون بە ناتۆوە ببینێت، ئەنقەرە بە هیچ جۆرێك بە ئەندامبوونی سوێد لە ناتۆ ڕازی نابێـت، چونكە پابەندی ڕێككەوتنی ڕادەستكردنی داواكراوەكان نەبووە، پێویستە داواكراوەكان ڕادەست بكاتەوە.

لای خۆیەوە سوێد ڕایگەیاند، توركیا هەر ڕۆژە داواكارییەكی هەیە، داواكارییەكانی پێشووی جێبەجێكراون، داواكاری دیكەش جێبەجێناكرێن، خۆ ناكرێت ئێمە یاساكانی خۆمان بۆ توركیا پێشێلبكەین، بۆیە هیچ داواكارییەكی دیكە جێبەجێناكەین.

بوومەلەرزەیەكی بەهێز ئەندەنووسیای هەژاند
پێشت بوومەلەرزەیەكی بەهێز ئەندەنووسیای هەژاند
بوڵدان: ئەكەپە هەوڵی داخستنی هەدەپە دەدات
دواتر بوڵدان: ئەكەپە هەوڵی داخستنی هەدەپە دەدات
ەیوەندیدار