دوو تۆمەتبار دەستگیركران



لەسەر دۆسیەیەكی كوشتن، پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیركرد، كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی دیالەوە داواكراو بوون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی‌ كوشتن ‌و نوسینگەی‌ ناوبازاڕی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەسەر دۆسیەی كوشتن ‌و بەپێی‌ ماددەی‌ 406 لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی پارێزگای‌ دیالەوە داواكراوبوون.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، پاش كۆكردنەوەی‌ زانیاری‌‌ و ئەنجامدانی‌ لێكۆڵینەوەی‌ پێویست، توانرا هەردوو تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی‌ كوشتن‌ و نوسینگەی‌ ناوبازاڕی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوانەوە دەستگیربكرێن.

باس لە ئەوەش كراوە، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار (أ، س، ع – د، ك، ع) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون‌ و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێنەوە.

هەژاریی، هەڕەشەیەک لە ئایندەی مرۆڤایەتی
پێشت هەژاریی، هەڕەشەیەک لە ئایندەی مرۆڤایەتی
٢٠٢٢…. ساڵی نەهاتی سەرمایەدارە بەناوبانگەکان
دواتر ٢٠٢٢…. ساڵی نەهاتی سەرمایەدارە بەناوبانگەکان
پەیوەندیدار