٢٠٢٢…. ساڵی نەهاتی سەرمایەدارە بەناوبانگەکان



بەشێکی زۆر لە دیارترین ملیاردێرەکانی جیهان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بە نزیکەی ١،٤ تریلیۆن دۆلار سامانەکانیان لەدەستداوە بەپێی پێوەرەکانی بلومبێرگ بۆ ساماندارەکان.

 

دوای ئەوەی لە ماوەی ساڵێکدا زیانێکی پێوانەییان تۆمارکرد کە نزیکەی ١،٤ ترلیۆن دۆلار بوو، ئاژانسی بلومبێرگ، ساڵی ڕابردووی بە ساڵی لەناوا نەمانی سەرمایەدارەکانی جیهان ناو بردووە.

 

ئاژانسەکە دەڵێت؛ ٥٠٠ ساماندار و ملیاردێری جیهان تووشی زیان بوون و سامانەکانیان لە کەمی و کورتی داوە، هۆکاری زیانەکانیشی بۆ هۆکارگەلێک گەڕاندووەتەوە کە لەدەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەمەندەکانە، بە تایبەت سەپاندنی سزای توند بەسەر کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بواری بازرگانیدا.

 

بلومبێرگ، ئاماژەی بە سیاسەتەکانی ئیلۆن ماسک خاوەنی نوێی تویتەر کردووە، کە لە پشت دابەزینی سامانەکەیەوە بووە، بە ڕێژەی نزیکەی ١٣٨ ملیار دۆلار، بە بەراورد بەو سامانەی کە لە مانگی یەکەمی ٢٠٢٢دا هەیبوو.

 

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا تۆمارێکی مێژووی نووسیەوە کاتێک ٢٠٠ ملیار دۆلاری لە سەروەت و سامانەکەی لەدەستدا.

 

سامانی ئیلۆن ماسک لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ گەیشتە لوتکە و، بە ٣٤٠ ملیار دۆلار و وەک دەوڵەمەندترین کەسی جیهان مایەوە تا مانگی ڕابردوو لەلایەن بێرنارد ئارنۆڵت، ملیاردێری فەرەنسی لە پشت کۆمپانیای “لویس ڤیتۆن” تێپەڕێندرا.

 

بەهای تێسلا لە ساڵی ٢٠٢٢دا نزیکەی لەسەدا ٦٥ دابەزیوە، واتە ٧٠٠ ملیار دۆلار، دوای ئەوەی لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١دا یەک تریلیۆن دۆلاری تێپەڕاند، هەروەها ماسک بەشێکی زۆری پشکەکانی لە تێسلا فرۆشتووە بۆ ئەوەی پارەی دەستبەسەرداگرتنی تویتەر دابین بکات.

 

بلومبێرگ ڕایگەیاندبوو، سامانی جێف بیزۆس بە ڕێژەی ٩،٨ ملیار دۆلار کەمیکردووە، کە گەورەترین سامانی زیانبەرکەوتووە لەنێو ئەو سامانانەی کە پێوەرەکانی ملیاردێرانی بلومبێرگ بەدواداچوونیان بۆ دەکات، هاوکات سامانی ئیلۆن ماسک ٨،٤ملیار دۆلار کەمیکردووە.

 

سامانی هەریەکە لە؛ مارک زوکێربێرگ، لاری پیج، سێرگی برین، ستیڤ بالمەر زیاتر لە ٤ ملیار دۆلار زیانیان بەرکەوتووە و وارن بافێت ٣،٤ ملیار دۆلار و بێل گەیتس ٢،٨ ملیار دۆلار زیانیان کردووە.

 

ئاژانسەکە دەڵێت، زیانی گەورەی ڕۆژانەی ملیاردێرەکان ڕەنگدانەوەی لەسەر فرۆشتنی فراوان لە بازاڕی بۆرسەی ئەمریکا هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بانکی یەدەگی فیدراڵی سوودەکانی بەرزبکاتەوە.

دوو تۆمەتبار دەستگیركران
پێشت دوو تۆمەتبار دەستگیركران
شوقەکانی ئەوقاف هەناسەیەکیان بۆ ژیان نەماوە
دواتر شوقەکانی ئەوقاف هەناسەیەکیان بۆ ژیان نەماوە
ەیوەندیدار