ئاری هەرسین: ئەگەر پارتی بەشداری هەڵبژاردن نەکات سندوق له‌ هیچ شوێنێكی هه‌رێم دانانرێت



بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئەگەر پارتی بەشداری هەڵبژاردن نەکات، سندوق لە هیچ شوێنێکی هەرێم دانانرێت.

ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی ڕایگه‌یاند، هەڵوێستی پارتی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە دیارە، ئەگەر پارتیش به‌شدارنه‌بێت هه‌ڵبژاردن ناكرێت و ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنیش نه‌كرێت سندوق له‌ هیچ شوێنێكی هه‌رێمی دانانرێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ئاری هەرسین له‌میانی لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان کە پەیامنێری (خەڵک) ڕایگه‌یاند، پارتی به‌شدارنه‌بێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ئەوا هەڵبژاردن ناكرێت و ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنیش نه‌كرێت سندوق له‌ هیچ شوێنێكی هه‌رێمی دانانرێت، چونكه‌ عاقیبه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ سندوق له‌ به‌شێكی كوردستان دابنرێت و له‌ به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ دانه‌نرێت مانای ڕاگەیاندنی دوو ئیداره‌ییه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دوای دەستوەردانی سیاسی ئێمە هەڵوێستمان وەرگرتووە، كاتێك ده‌توانرێت هه‌ڵبژاردن مۆری دیموكراسی لێبدرێت كه‌ هیچ موئامه‌ره‌یه‌كی سیاسی نه‌یه‌ته‌ ئاراوه‌، ئێمه‌ نه‌ دژی هه‌ڵبژاردنین و نه‌ دژی یاساین، به‌ڵام ئێستا موئامه‌ره‌ی سیاسی هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

ئەوەشی خستەڕوو، پارتی بەشداری هەڵبژاردن بکات دەنگەکانی کەم ناکات و دەنگەکانی خۆی دەهێنێتەوە، په‌یوه‌ست به‌ هۆشداریه‌كان له ‌ئه‌گه‌ری ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی وتی، “هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نییه‌”.

بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان لە 10ی حوزەیران به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام تا ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان سوورە لەسەر هەڵوێستی خۆی بۆ بەشدارینەکردنی هەڵبژاردن، لایەنەکانی دیکەش جەخت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکەنەوە.

بۆكان هەورامی بەرهەمێكی نوێ‌ بڵاودەكاتەوە
پێشت بۆكان هەورامی بەرهەمێكی نوێ‌ بڵاودەكاتەوە
کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە
دواتر کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار