هەر تاکێکی هەرێم ساڵانە ١٥٦هێلکە دەخوات



فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، هەرێمی كوردستان رۆژانە (١٤) هەزار كارتۆن هێلكە بەرهەم دێنێت، (٧) هەزار كارتۆنی هەناردە دەكات و (٧) هەزار كارتۆنی بۆ پێداویستی ناوخۆیی.

فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستی ناوخۆی هەرێمی كوردستان رۆژانە (٧) هەزار كارتۆن هێلكەیە، هەركارتۆنێك (١٢) تەبەقەو هەر تەبەقێك (٣٠) هێكەیە کە دەکاتە ٢ ملیۆن و ٥٢٠ هەزار) هێلكە لە رۆژێکدا.

دەشڵێت:” چیتر هێلکە هاوردە ناکرێت، هەرێمی کوردستان، جگە لە پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ، ساڵانە ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن هێلکەش هەناردەی دەرەوە دەکات و بەرهەمی ڕۆژانەی هێلکە ٥٠٪ زیاترە لە پێویستی ناوخۆیی.

May be an image of text

لەگرژییەكانی ڕۆژهەڵاتدا 26 كەس كوژراون
پێشت لەگرژییەكانی ڕۆژهەڵاتدا 26 كەس كوژراون
پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی بۆ کێوماڵکردنی داعش ئەنجامدا
دواتر پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی بۆ کێوماڵکردنی داعش ئەنجامدا
ەیوەندیدار