پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی بۆ کێوماڵکردنی داعش ئەنجامدا



وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ رەواندنەوەی مەترسییە ئەمنییەكان، ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵكردنی لەبناری چیای قەرەچوغ و ئەو ناوچانەی كە گومانی هەبوونی مۆڵگە و شوێنی حەوانەوەی تیرۆرستانی لێدەكرا، ئەنجامدا.

وەزارەتی پێشمەرگە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لیوای 14ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، بەهاوكاری و پاڵپشتی بەشی سەگەوانی سەر بە وەزارەتەكە، ناسراو بە (K9)، لەبناری چیای قەرەچوغ ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵكردنیان بەسەركەوتوویی بەكۆتا هێنا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا، هێزەكانی لیوای 14ی پیادە، كێوماڵی گوندەكانی (گاور، كەنداڵ، گردە شین، مەلك ئاغا و كەپەنەڕەش)یان لەبناری چیای قەرەچوغ كرد.

وەزارەتەکە دەشڵێت:” بۆ لەناوبردنی مۆڵگەو شوێنی حەوانەوەی تیرۆرستان بووە، هاوكات بەرقراركردن و سەقامگیركردنی ئەمنیەت و ئاسایشی زیاتری ئەو ناوچانە بوو كە گومانی هەبوونی پاشماوەی چەكدارانی داعشی لێدەكرا”.

May be an image of jeep and outdoorsMay be an image of 1 person, dog and outdoorsMay be an image of 4 people, people standing and outdoorsMay be an image of 3 people, military uniform and outdoors

هەر تاکێکی هەرێم ساڵانە ١٥٦هێلکە دەخوات
پێت هەر تاکێکی هەرێم ساڵانە ١٥٦هێلکە دەخوات
حاكم قادر: نابێت لایەنەكان كات بەفیڕۆ بدەن
دوات حاكم قادر: نابێت لایەنەكان كات بەفیڕۆ بدەن
پەیوەندیدار