لە سلێمانی ڕێكاری پاراستنی بازاڕ و دوكانەكان دەستی پێكرد



قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئەو وادەیە کۆتایی هات، کە لەلایەن قائیمقامیەتەوە بۆ دوکاندارەکان دیاریکرابوو بۆ ئەوەی لە شەواندا کاڵا و شمەکەکانیان ببەنە ژورەوە و بەپەردە ڕووپۆشی نەکەن.

‏‎بابان محەمەد، نوێنەری بەرگری شارستانی لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاندووە، بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن لیژنەی سەلامەتیی باڵەخانەکانەوە دانرابوو بۆ چارەسەرکردنی کەموکورتییەکانی کارەبا، کامێرای چاودێری، لایەنی سکویریتی و مەرجەکانی بەرگریی شارستانی لە دوکان و بازاڕەکاندا، بە خۆشحاڵییەوە بەشێکی زۆری دوکاندارەکان پابەندبوون و چارەسەری کەموکورتییەکانیان کردووە.

‏‎ئاماژەی بەوەشداووە، لە قۆناغێکی دیکەی کارکردنی لیژنەکەدا، ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی سەرجەم دوکاندار و بازاڕەکان بوو، کە پێویستە لە شەواندا کاڵا و شمەکەکانیان ببەنە ژوورەوە و دەڕابەی دوکانەکانیان دابخەن، بۆ ئەوەی بتوانرێت مەترسیی ڕوودانی شۆرتی کارەبا و ئاگرکەوتنەوە و ڕووداوی نەخوازراو کەمبکرێتەوە.

‏‎وتیشی، “له‌ سبەینێ ڕۆژی سێ شەممەوە ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر، کە سەرپێچی دەکەن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، پۆلیسی ڕێكاری و هێزه ‌ئه‌منییه‌كانی ڕاسپاردووه‌ بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن‌”.

‏‎جەختیشی كردۆتەوە، لە کاتی پابەندنەبووندا سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

ڕەئیسی سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات
پێشت ڕەئیسی سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات
وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیەنراوێك دەربارەی خانەنشینی بڵاودەكاتەوە
دواتر وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیەنراوێك دەربارەی خانەنشینی بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار