ئاگادارییەک بۆ شۆفێرانی بارهەڵگر بڵاوکرایەوە



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێــزگای هەڵەبجە شۆفێرانی بارهەڵگر ئاگادار دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند، لە پێناو سەلامـــەتی گەشتیاران و شۆفێران بەڕێوەبەرایەتیمــــان بڕیاریدا کە لە ڕۆژانی هەینی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لـە سەیرانگاو شەقام و شوێنەگەشتیاریەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە قەدەغە بکات، لە کاتژمێر٧ بەیانی بۆ کاتژمێر ٧ ئێوارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم مەفرەزەکانی هاتووچۆی ناوشار و بنکەکانی سیروان، خورماڵ و بیارە، تیمەکان هەڵدەستن بە کاری چاودێری و لێپرسینەوە لەو شۆفێرانەی کە پابەندی ئەم بڕیارە نابن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوو هەفتە بەر لە ئێستا لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای دوکان، پێکدادان لەنێوان و بارهەڵگرێک و ١٣ ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا و زیاتر لە ٢٠ کەسیش برینداربوون.

شارەزایەکی کەشناسی: هەفتەی داهاتوو تاوەباران و هەورەبروسکە دەستپێدەکاتەوە
پێشت شارەزایەکی کەشناسی: هەفتەی داهاتوو تاوەباران و هەورەبروسکە دەستپێدەکاتەوە
سعودیە سزای ئەو کەسانە دەدات کە بەبێ مۆڵەت حەج دەکەن
دواتر سعودیە سزای ئەو کەسانە دەدات کە بەبێ مۆڵەت حەج دەکەن
ەیوەندیدار