ئینتەرنێت بۆ ماوەی دوو كاتژمێر ڕادەگیرێت



وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بڕیاریدا بە ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت لەكاتی ئەزموونە گشتییەكانی پۆلی 3ی ناوەندی و 6ی ئامادەیی.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی ئەزموونە گشتییەكانی پۆلی 3ی ناوەندی و لە پێناو پاك و بێگەردی لە بەڕێوەچوونی ئەزموونەكان، هەموو رۆژێكی بەڕێوەچوونی ئەزموونەكان دوو كاتژمێر هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن.

ڕاشیگەیاندووە،، ڕۆژانە لە كاژتمێر 6ی بەیانی تا 8ی بەیانی هێڵی ئینتەرنێت لە عێراق ڕادەگیرێن.

ئاشكراشی كردووە، ئەم رێكارە دوای راسپاردەی سەرووی خۆیان و لەسەر داواكاری وەزارەتی پەروەردە پەسەند كراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە هەرێمی كوردستان بۆ ئەزموونەكانی 9ی بنەڕەتی “3ی ناوەندی” هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕانەگیران، بەڵام بۆ تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی “6ی ئامادەیی” ڕۆژانە لە 6:30 خوولەك بۆ 8:30 خوولەكەی بەیانی ئینتەرنێت نامێنێت.

لێزمەباران و تەرزە و هەورەبروسكە هەرێم دەگرێتەوە
پێشت لێزمەباران و تەرزە و هەورەبروسكە هەرێم دەگرێتەوە
حكومەتی ئێران كۆبوونەوەی لەناكاوی ئەنجامدا
دواتر حكومەتی ئێران كۆبوونەوەی لەناكاوی ئەنجامدا
پەیوەندیدار