حكومەتی ئێران كۆبوونەوەی لەناكاوی ئەنجامدا



حکومەتی ئێران کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی بە سەرۆکایەتی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار بۆ کۆکردنەوەی هەموو تواناکان بۆ بەدواداچوون بۆ ڕووداوی ئەو هەلیکۆپتەرەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری کۆمار هەڵگرتبوو، بەڕێوەبرد.

ئاژانسی (ئیرنا)ی ئێرانی بڵاویكردەوە، كەمێك لەمەوبەر كابینەی حكومەتی ئێران كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجامدا بۆ بەدواداچوونی ڕێكارەكانی دۆزینەوەی سەرۆك كۆمار و شاندی یاوەری، كە لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە بەهۆی دیارنەمانی هێلیكۆپتەرەكەیانەوە پەیوەندی پێیانەوە پچڕاوە.

بڵاویشیكردەوە، پاش پێگەیشتنی هەواڵی نیشتنەوەی سەختی هێلیکۆپتەری سەرۆک کۆمار، بە فەرمانی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار، محەمەد موخبەر، ئەندامانی ئامادەبووی کۆبوونەوەکە، ئەرکی بەدواداچوونیان بۆ ئەو کاروبارانەی پێیان سپێردرا، دەستپێكرد.

هەروەها بە فەرمانی جێگری یەکەمی سەرۆکی کۆمار، وەزیری تەندروستی و جێگری سەرۆکی کۆمار بۆ کاروباری جێبەجێکردن ڕەوانەی ئەو پارێزگایە كران، كە ڕووداوەكە تیایدا ڕوویداوە.

بەپێی قسەی سەرچاوەیەكی حكومی، لە كۆبوونەوە بەپەلەكەدا فەرمانی پێویست دەرکراوە بۆ کۆکردنەوەی هەموو ئاسانکارییەکان بۆ بەدواداچوون بۆ پرسی ڕووداوی کۆپتەرەکەی سەرۆکی کۆمار.

 

ئینتەرنێت بۆ ماوەی دوو كاتژمێر ڕادەگیرێت
پێشت ئینتەرنێت بۆ ماوەی دوو كاتژمێر ڕادەگیرێت
بارزانی و تاڵەبانی پەیامێك ئاڕاستەی ئێران دەكەن
دواتر بارزانی و تاڵەبانی پەیامێك ئاڕاستەی ئێران دەكەن
پەیوەندیدار