سعودیە سزای ئەو کەسانە دەدات کە بەبێ مۆڵەت حەج دەکەن



حکومەتی سعودیە ڕایگەیاند، هەر کەسێک بەبێ مۆڵەتی پێشوەختە لە مەککە و هەر شوێنێکی تایبەت بە ئەنجامدانی فەریزەی حەجدا بگیرێت سزا دەدرێت.

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ڕۆژی 2 تاوەکو 20ی حوزەیرانی 2024 سزای سەرپێچیکاران لە ڕێسا و ڕێنماییەکانی حەجی ئەمساڵدا بۆ ئەو کەسانەی بەبێ مۆڵەتی پێشوەختە دەیانەوێت حەج بکەن دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسانەی بەبێ مۆڵەت حەج بکات پێبژاردنی بۆ دەکرێت بە بڕی 10 هەزار ریاڵ، کە دەکاتە نزیکەی سێ هەزار دۆلاری ئەمریکی لەگەڵ ناردنەوەی سەرپێچیکاران بۆ وڵاتەکانی خۆیان و ڕێگریکردنیان لە چوونە ناو وڵاتەوە، هەروەها لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەو سەرپێچیەدا پێبژاردنەکە دەبێت بە 20 هەزار ریاڵ.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر ئاژانسی هەواڵی سعودی رایگەیاندبوو، هەرکەسێک بەهۆکاری سەرپێچیکردن لە وەرگرتنی مۆڵەتی پێشوەختە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج بگیرێت بۆماوەی شەش مانگ زیندانی دەکرێت.

ئاگادارییەک بۆ شۆفێرانی بارهەڵگر بڵاوکرایەوە
پێشت ئاگادارییەک بۆ شۆفێرانی بارهەڵگر بڵاوکرایەوە
سودانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندی پێشمەرگە دەرکرد
دواتر سودانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندی پێشمەرگە دەرکرد
ەیوەندیدار