یەکەمین لیستی فەرمانبەرانی هەرێم ئاڕاستەی بانکی (TBI) کرا



وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت،یەکەمین لیستی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاڕاستەی بانکی (TBI) کرا و دەشڵێت: هیوادارین بانکی عێراقی بۆ بازرگانی بە زووترین کات دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بکات.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی پێنج شەممە 16ی ئایاری 2024، لەچوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پرۆژەی هەژماری من، یەکەمین لیستی فەرمانبەران کە لە زانیاریی 368 فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە، ئاراستەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) کرا.

ڕاشیگەیاندووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە ئامادەکردنی لیست و زانیاری مووچەخۆران کە ئەم بانکە هەڵدەبژێرن لە نێوان حەوت بانکەکانی ناو پرۆژەکە بەپێی ئەو پرۆسەیەی کە بانکی ناوەندی عێراق پەسەندی کردووە و هەفتانە لیستی نوێ بۆ بانکەکە ئامادە دەکات.

ڕوونیشی كردۆتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپەرۆشە بۆ وەرگرتنی خشتە و زانیاری پێویست لە بانکی عێراقی بۆ بازرگانی دەربارەی پرۆسەی کردنەوەی هەژمارەکان و دروستکردن و دابەشکردنی کارتەکان، هەروەها چاوەڕێی وەڵامی داواکارییەکی پێدانی زانیاری (RFI)ـە کە لە ڕۆژی 29ی مانگی ڕابردوو بۆ بانکەکەی ناردووە و تا ئێستا وەڵام نەدراوەتەوە. ئەم زانیارییانە گرینگن بۆ دڵنیابوون لە توانا و ئامادەیی ئەم بانکە لە دابینکردنی خزمەتگوزاریی پێویست بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت: هیوادارین بانکی عێراقی بۆ بازرگانی بە زووترین کات دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بکات.

سەرۆکایەتییەکان و دوو وەزارەت مووچە وەردەگرن
پێشت سەرۆکایەتییەکان و دوو وەزارەت مووچە وەردەگرن
لێزمەباران و تەرزە و هەورەبروسكە هەرێم دەگرێتەوە
دواتر لێزمەباران و تەرزە و هەورەبروسكە هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدار