سەرۆکایەتییەکان و دوو وەزارەت مووچە وەردەگرن



سەرۆکایەتییەکانی هەرێم، وەزیران و پەرلەمان لەگەڵ دوو وەزارەتدا مووچەی مانگی نیسان وەردەگرن.

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ دووشەممە دوا ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانەوە و مووچەی سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان و هەردوو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.

بەوەش دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار وەزارەتەکان کۆتایی دێت، هەرچەندە تا ئێستا چارەنووسی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان یەکلانەکراوەتەوە.

دوای گیان لەدەستدانی ڕەئیسی.. چارەنووسی دەسەڵات لە ئێران چی لێدێت؟
پێشت دوای گیان لەدەستدانی ڕەئیسی.. چارەنووسی دەسەڵات لە ئێران چی لێدێت؟
یەکەمین لیستی فەرمانبەرانی هەرێم ئاڕاستەی بانکی (TBI) کرا
دواتر یەکەمین لیستی فەرمانبەرانی هەرێم ئاڕاستەی بانکی (TBI) کرا
پەیوەندیدار