ئەندامانی ئەنجوومەنی بازنە و ڕایەڵەکانی گۆڕان لە هەڵەبجە دەستیان لەکار کێشایەوە



لە نووسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست خەڵک- کەوتووە، ئەندامانی ئەنجوومەنی بازنە و ڕەیەڵەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی ململانێی ناوخۆییەوە دەستیان لەکار کێشایەوە.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، وەک ژمارەیەک لە ئەنجوومەنی بازنە و ڕایەڵەكانی مەکكۆی هەڵەبجە چەندین ساڵە بەدەست چەندین كێشە و گرفتی ناوخۆییەوە دەناڵێنن بۆ ئەومەبەستەش چەندین سكاڵامان تۆماركردووە و لەچاوەڕوانی یەكلایی كردنەوەی سكاڵاكاندا بووین، بەڵام گروپێكی ناوخۆیی مەکكۆی هەڵەبجە بڕیاریاندابوو كە ئەمڕۆ شەممە 27/4/2014 پرۆسەی هەڵبژادنی ناوخۆیی بۆ باژێروان ئەندامانی مەكکۆ لەناو بینای مەكکۆی هەڵەبجە بەڕێوەبچێت بەڵام نەکرا.

هەر لە نووسراوەکەدا ئەوەش خراوەتەروو، بەهۆی ناڕەزایی بوونمان بە ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە و گومانەکانمان لە هەبوونی پلانێک لەپشت ئەو کارەوە و دیاریکردنی هەڵبژێردراوان ناڕەزایەتیمان دەربڕی، بۆیە ئەو چەند كەسە بڕیاریاندا پرۆسەی هەڵبژاردنەكە بگوازنەوە بۆ گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی و لەوێ‌ پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ مەكکۆی هەڵبجە بكرێت، ئەمەش یەكەمجارە كارێكی لەوشێوازە بەرێوەبچێت و ئێمەش ئەو پرۆسەیە ڕەتدەكەینەوە.

بەپێی نووسراوەکە، لەكۆی 54 ئەندامی ئەنجوومەن كە مافی دەنگدانیان هەبوو زیاتر لە 20 ئەندامیان بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەیان لە ڕیزەكانی بزوتنەوەی گۆڕان داوە.

بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
پێشت بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
تەرمی ژنە خنكاوەكەی دوكان دۆزرایەوە
دواتر تەرمی ژنە خنكاوەكەی دوكان دۆزرایەوە
ەیوەندیدار