نەورەسەکانی دەریاچەی دوکان دووچاری لەناوچوونی بە کۆمەڵ بوون



نەورەسەکان دووچاری لەناوچوونی بە کۆمەڵ بوون، لە یەکێک لە دوورگەکانی دەریاچەی دوکان، ناحیەی بنگرد گردی مەلاشەل، کە ناسراوە بە (نیشتیمانی نەورەسەکان).
ئاراس ڕەسوڵ، خاوەن پڕۆژەی بەخێوکردنی ماسی لە دەریاچەی دوکان بۆ تۆڕی میدیایی خەڵک ڕایگەیاند، لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا تا ئێستا، کارەساتی ژینگەیی و لەناوچوونی بە کۆمەڵی لەم شێوەیەمان نەدیوە.
ئاماژەی بەوەکرد، لە دەریاچەی دوکان هەشت جۆری نەورەس هەیە و قەبارەیان مامناوەندە، کە دووچاری ئەم لە ناوچوونە بە کۆمەڵە بوون.
باسی لەوەکرد، هەفتەی ڕابردوو شەپۆلێکی چڕی بارانبارین کە ناوچەکانی هەرێمی هەرێمی گرتەوە و پلەکانی گەرما نزمبوومەنەوە، نەورەسەکان هیچ کێشەیان نەبوو، بەڵام کاتێک پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە، نەورەسەکان هەندێک نیشانەیان لەسەر دەرکەوت و وەک ئەوە بوو نەخۆش کەوتبن.
ئەوەشی خستەڕوو، لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ئاگادار کردەوە، لیژنەی تایبەتمەندیان هاتن بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ لەناوچوونی بە کۆمەڵی نەورەسەکان.
وتیشی، ئەوە کە جێی سەرنجە ئەوەیە، ئەم لەناوچوونە بە کۆمەڵەی نەورەسەکان لە وەرزی زاوزێیان دایە، ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر ژمارەی نەورەسەکان لە ساڵانی داهاتوودا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە هەفتەی ڕابردوودا شەپۆلێکی چڕی باران و تەرزە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، بەهۆیەوە زیان بەر زەوییە کشتوکاڵییەکان و زیندەوەرەکان کەوت، بەپێی زانیارییەکان نەورەسەکانی دەربەندی ڕانیە-ش بە هەمان شێوە دووچاری لەناوچوون بوون.
سەرۆک ئەرکانی پێشووی سوپای ئەمریکا: ژمارەیەکی زۆر خەڵکی بێتاوانمان کوشت کە پەیوەندییان بە شەڕەوە نەبوو
پێشت سەرۆک ئەرکانی پێشووی سوپای ئەمریکا: ژمارەیەکی زۆر خەڵکی بێتاوانمان کوشت کە پەیوەندییان بە شەڕەوە نەبوو
زانیاری لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ئاشکرا دەکرێت
دواتر زانیاری لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ئاشکرا دەکرێت
ەیوەندیدار