بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی



بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كردووە، بەجۆرێك نزیكەی ساڵێكە نرخەكەی بەو جۆرە دانەبەزیوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهای دۆلار ڕووی لە دابەزین كردووە و تەنها لەمڕۆدا نزیكەی هەزار دینار لە بەهاكەی دابەزیوە.

ڕاشیگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دۆلارەكە، بەهای 100 دۆلار بە 146 هەزار و 700 دینار بوو، بەڵام لە ئێستادا دابەزیوە بۆ 145 هەزار و 800 هەزار دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەهۆی سەردانەكەی سودانی بۆ ئەمریكا و ڕێككەوتنی لەگەڵ بایدن و واژۆكردنی چەندین ڕێككەوتن و پشتیوانی واشنتۆن بۆ بەغدا نرخی دۆلار زۆرترین دابەزینی تۆماركردووە بەجۆرێك لە مانگی 7ی ساڵی ڕابردووەوە بەهاكەی بۆ ئەو نرخە دانەبەزیوە.

یەمەن سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکات
پێشت یەمەن سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکات
ئەندامانی ئەنجوومەنی بازنە و ڕایەڵەکانی گۆڕان لە هەڵەبجە دەستیان لەکار کێشایەوە
دواتر ئەندامانی ئەنجوومەنی بازنە و ڕایەڵەکانی گۆڕان لە هەڵەبجە دەستیان لەکار کێشایەوە
ەیوەندیدار