“داواکارین لە حکومەتی عێراقی بەرامبەر بەم ستەمەی بەرامبەر جوتیاری کورد دەکرێت بێدەنگ نەبێت”



لە بارەی کێشەی جوتیارانی گوندی پەڵکانە، دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: سوپای عێراق دەرفەتی دروێنە بە جوتیارانی کورد نادات بەری ڕەنج و ماندووبوونی شەش مانگی رابردوویان بچننەوە، بۆیە داواکارین لە حکومەتی عێراقی بەرامبەر بەم ستەمەی بەرامبەر جوتیاری کورد دەکرێت بێدەنگ نەبێت و پێویستە فراکسیۆنە کوردییەکانیش لەم بارەیەوە هەوڵەکانی خۆیان چڕتر بکەنەوە، داواکارین شایستەی دارایی پێویست بدرێتە عەرەبەهاوردەکان و بیان گەڕێننەوە ناوچەکانی خۆیان”.

لە راگەیەندراوەکەدا دەستەکە دەشڵێت:”ماوەی دوو رۆژە عەرەبی هاوردە بەناڕەواو دوور لە هەموو بنەمایەکی ئاشتیانەو پێکەوە ژیان هاتوونەتە گوندی پەڵکانە و خێمەیان هەڵداوە، سوپاش دەرفەتی دروێنە بە جوتیارانی کورد نادات بەری ڕەنج و ماندوو بوونی شەش مانگی رابردوویان بچننەوە”.

راشیگەیاندووە، لە پایزی ساڵی رابردوو لەسەر رەزامەندیی قیادەی عەمەلیاتی کەرکوک جوتیارانی کورد وەرزی دانەوێڵەیان دەستپێکرد، ئێمە لە دەستەی ناوچە کوردستانyیەکان بە بەردەوامی لەسەر هێڵ بووین تا دەستورو یاسا دوابڕیاربێ و چیتر بە یاسای کۆن گیانی برایەتی تێکنەدرێت و دەرفەت بدرێت دانیشتووانی ناوچەکە درێژە بەژیانی ئاسایی خۆیان بدەن، بەداخەوە تا ئێستا گرفتەکان وەک پێویست چارەسەرنەکراون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بۆیە داواکارین لە حکومەتی عێراقی بەرامبەر بەم ستەمەی بەرامبەر جوتیاری کورد دەکرێت بێدەنگ نەبێت و پێویستە فراکسیۆنە کوردییەکانیش لەم بارەیەوە هەوڵەکانی خۆیان چڕتر بکەنەوە، داواکارین شایستەی دارایی پێویست بدرێتە عەرەبەهاوردەکان و بیان گەڕێننەوە ناوچەکانی خۆیان.

لەکۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، هەموو لایەک دڵنیا دەکەین لە هەوڵەکانی خۆمان بەردەوامدەبین تا چیتر زوڵم و ستەم لە جوتیاری کورد نەکرێت لە گوندی پەڵکانە و تەواوی ناوچەکانی سەرگەڕان، جێبەجێکردنی دەستور و پابەندبوون بە بنەماکانی ماددەی ١٤٠ زامنی چارەسەربوونی تەواوی کێشەکانی ئەو ناوچانەیە.

وەزارەتی تەندروستی داوای داخستنی پەیجە ئۆنلاینەکان دەکات
پێشت وەزارەتی تەندروستی داوای داخستنی پەیجە ئۆنلاینەکان دەکات
ئەنجامی پشکنینی نەورەسەکانی سەر زێی بچووک ئاشکرا کرا
دواتر ئەنجامی پشکنینی نەورەسەکانی سەر زێی بچووک ئاشکرا کرا
ەیوەندیدار