سەرۆک ئەرکانی پێشووی سوپای ئەمریکا: ژمارەیەکی زۆر خەڵکی بێتاوانمان کوشت کە پەیوەندییان بە شەڕەوە نەبوو



مارک میلی، سەرۆک ئەرکانی پێشووی سوپای ئەمریکا، دانی بەوەدانا کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەو شەڕانەدا کە بەشدارییان تێدا کردووە، چەندین کەسی مەدەنی بێتاوانیان کوشتووە.

مارک میلی بۆ میدیاکانی ئەمریکا لەبارەی ئەو شەڕەی کە ئیسرائیل زیاتر لە ٧ مانگە لە کەرتی غەززە بەڕێوەی دەبات و تێیدا نزیکەی ٣٥ هەزار فەلەستینی کوژران، قسە دەکات و دەڵێت، “پێش ئەوەی باس لە کۆمەڵکوژی خەڵکی غەززە بکەین، دەبێت ئەوەمان لەبیر بێت کە کە ئێمەی ئەمریکا لە موسڵ (عێراق) و ڕەققە (سوریا) زۆر کەسی بێتاوانمان کوشت”.

ئەو بەرپرسە سەربازییەى پێشووتری ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، لە یادی 80 ساڵی نۆرماندی نزیکدەبینەوە، کە ئەمریکا 12 هەزار هاوقڵاتی بێتاوانى فەرەنسى کوشتووە، جگە لە هیرۆشیما و ناکازاکى، کە 69 شاری ژاپۆنمان وێرانکرد.

میلی لە درێژەی قسەکانیدا وتی، ئێمە ژمارەیەکی زۆر خەڵکمان سەربڕی، کە بێتاوانبوون و هیچ پەیوەندییەکیان بە حکومەتەکەیانەوە نەبوو، پیاوان، ژن و منداڵەکانیان بوون.

لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەکرد، شەڕ شتێکی ترسناکە، بەڵام ئەگەر مانایەکی هەبێت، ئەگەر هەستێکی ئەخلاقی هەبێت، دەبێت ئامانجێکی سیاسی هەبێت، و بە خێرایی و بە کەمترین زیان بەدیبهێنرێت.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت ژمارەیەك پشیلەی كێوی دەگەڕێننەوە بۆ سروشت
پێشت لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت ژمارەیەك پشیلەی كێوی دەگەڕێننەوە بۆ سروشت
نەورەسەکانی دەریاچەی دوکان دووچاری لەناوچوونی بە کۆمەڵ بوون
دواتر نەورەسەکانی دەریاچەی دوکان دووچاری لەناوچوونی بە کۆمەڵ بوون
ەیوەندیدار