ئەنجامی پشکنینی نەورەسەکانی سەر زێی بچووک ئاشکرا کرا



بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەواوە کۆمەڵێک باڵندەی کێوی لە جۆری نەورەس لەسەر زێی بچووک تووشی نەخۆشییەکی تایبەت بوون و لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی داراستان و ژینگەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوتووە کە نەخۆشییەکە ڤایرۆسییە.

ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین ڕایگه‌یاند، دواى ئەو گۆڕانکارییانەی کەشوهەوای هەرێمی گرتەوە، کۆمەڵێك باڵندەیی کێویی لە جۆری (نەورس) لەسەر زێی بچووك تووشی نەخۆشیکی تایبەت بوون.

پێی ئەو ڕاگەیەندراوە، دوای ئەوەی پشکنینیان بۆ ئەو باڵندانە کردووە، بڕیاریانداوە بە لەیەک جیاکردنەوەی باڵندە نەخۆشەکان و بەردەوام بوون لە چاودێریکردن و چارەسەرکردنیان.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوتووە کە نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە هەفتەی ڕابردوودا شەپۆلێکی چڕی باران و تەرزە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، بەهۆیەوە زیان بەر زەوییە کشتوکاڵییەکان و زیندەوەرەکان کەوت، بەپێی زانیارییەکان نەورەسەکانی دەریاچەی دوکان و دەربەندی ڕانیە-ش بە هەمان شێوە دووچاری لەناوچوون بوون.

“داواکارین لە حکومەتی عێراقی بەرامبەر بەم ستەمەی بەرامبەر جوتیاری کورد دەکرێت بێدەنگ نەبێت”
پێشت “داواکارین لە حکومەتی عێراقی بەرامبەر بەم ستەمەی بەرامبەر جوتیاری کورد دەکرێت بێدەنگ نەبێت”
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت ژمارەیەك پشیلەی كێوی دەگەڕێننەوە بۆ سروشت
دواتر لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت ژمارەیەك پشیلەی كێوی دەگەڕێننەوە بۆ سروشت
ەیوەندیدار