تەرمی ژنە خنكاوەكەی دوكان دۆزرایەوە



دوای 24 کاتژمێر تەرمی ژنە خنکاوەکەی دەریاچەی دوكان دۆزرایەوە.

دوێنێ هەینی 26ی نیسان، ژنێكی تەمەن 29 ساڵ بەڕووداوێکی نادیار لە دەریاچەی دوکان خنکا.

ئەمڕۆ شەممە 27ی نیسان، دوای 24 كاتژمێر لە ڕووداوەكە، دوای هەوڵ گەڕانێکی زۆر لەلایەن تیمی مەلەوانی دوکان بەهاوکاری تیمی مەلەوانی گۆپتەپە و چەند هاووڵاتییەکی خۆبەخشی قەزای دوکان، توانرا تەرمەکە بدۆزرێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمە یەکەم حاڵەتی خنکانە لەم ساڵدا لە دەریاچەی دوكان، هاوكات هەر ئەمڕۆ لە گەلی قەسرێ‌ تەرمی گەنجێكی 16 ساڵان دۆزرایەوە، كە دوێنێ‌ لە ئاوی ناوچەكەدا خنكابوو.

ئەندامانی ئەنجوومەنی بازنە و ڕایەڵەکانی گۆڕان لە هەڵەبجە دەستیان لەکار کێشایەوە
پێشت ئەندامانی ئەنجوومەنی بازنە و ڕایەڵەکانی گۆڕان لە هەڵەبجە دەستیان لەکار کێشایەوە
نێجیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا
دواتر نێجیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا
ەیوەندیدار